ئای. جەی. گود

(لە ئای جەی گوودەوە ڕەوانە کراوە)

ئیرڤینگ جۆن گود (بە ئینگلیزی : Irving John Good) (٩ی کانوونی دووەمی ١٩١٦ - ٥ی نیسانی ٢٠٠٩) [١] [٢] بیرکارێکی بەریتانی بوو کە وەک زانای کریپتۆلۆجی لە بلێچلی پارک لەگەڵ ئالان تیورینگ کاری کردووە. دوای جەنگی جیهانی دووەم گود لەگەڵ تیورینگ بەردەوام بوو لە کارکردن لەسەر دیزاینی کۆمپیوتەر و ئاماری باییزی لە زانکۆی مانچستەر. گود ڕووی لە ئەمریکا کرد و لەوێ پرۆفیسۆر بوو لە ڤێرجینیا تەک.

ئای. جەی. گود
لەدایکبوونئیزادۆر جەیکەب گۆداک
لەندەن
بواری زانستیکریپتۆگرافی
شوێنی بڕوانامەزانکۆی کامبریج

لە خێزانێکی جوولەکە پۆڵەندی لە لەندەن لەدایکبووە بەناوی منداڵی ئیسادۆر جاکۆب گوداک. دواتر ناوی خۆی بە ئینگلیزی گۆڕی بۆ ئیرڤینگ جۆن گود و واژۆی بڵاوکراوە زانستیەکانی دەکرد بە "I.J. Good".

گوود کەسی بناغەدانەری ئەو چەمکەیە کە ئێستا بە " تەقینەوەی زیرەکی" ناسراوە، گود وەک ڕاوێژکاری زەبەلاحە-کۆمپیوتەرەکانی ستانلی کوبریک بوو، کە دەرهێنەری فیلمی ٢٠٠١: ئۆدیسێیەکی بۆشایی ئاسمان بوو لە ساڵی ١٩٦٨.[٣]

ژیان دەستکاری

گود لە دایک و باوکێکی جووی پۆڵەندی لە لەندەن لەدایکبوو بە ناوی ئیزادۆر جاکۆب گوداک. باوکی کاتژمێرساز بووە، کە دواتر دوکانێکی سەرکەوتووی زێڕینگەریی مۆدێرنی بەڕێوەبردووە و خاوەنی بووە، هەروەها نووسەرێکی دیار بوو لە زمانی ییدیش کە بە ناوی قەڵەمی موشێ ئۆڤێد نووسیویەتی. گود کە لە قوتابخانە بووە بەبێ هیچ مانووبوونێک مەنهەجی بیرکاری تێپەڕاندووە. [٣]

گود لە کۆلێژی جیسوس لە کامبریج بیرکاری خوێندووە، لە ساڵی ١٩٣٨ دەرچووە و لە ساڵی ١٩٤٠[٤] خەڵاتی سمیس بەدەستهێناوە. لە ژێر دەستی جی ئێچ هاردی و ئەبرام بێسیکۆڤیچ توێژینەوەی کردووە پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٤١دا بچێتە بلێچلی پارک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی.

بلێچلی پارک دەستکاری

لە ٢٧ی ئایاری ١٩٤١، کە تازە دکتۆرای لە کامبریج بەدەستهێنابوو، گود بۆ یەکەمجار چووە ناو کوخی ٨، کە دامەزراوەی بلێچلی بوو بۆ شکاندنی کۆدە دەریاییەکانی ئەڵمانیا. ئەمە ئەو ڕۆژە بوو کە هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا یەکێک لە کەشتیە ئەڵمانیەکانی لەناوبرد بەناوی بیسمارک دوای ئەوەی کە کەشتی HMSی هێزی دەریایی بەریتانی نوقم کردبوو. بلێچلی بەشداری کردبوو لە لەناوبردنی بیسمارک بە شکاندنی کۆدەکانیان لە ڕێگەی شیکاری هاتوچۆی بێ وایەرەوە کە کەشتییە ناوازەکەی ئەڵمانیا بەرەو برێستی فەرەنسا دەڕۆشت نەک ویلهێلمشاڤن کە لێیەوە هاتبوو.[٣] بەڵام کوخی ٨ نەیتوانیبوو لەسەر بنەمای ئێستا ئەو ٢٢ پەیامەی ئینێگمای دەریایی ئەڵمانی کە بۆ بیسمارک نێردرابوو، کۆبکاتەوە. شفرەکانی ئێنیگمای هێزی دەریایی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی بەرچاو پارێزراوتر بوون لە شفرەکانی سوپای ئەڵمانیا یان هێزی ئاسمانی کە تا ساڵی ١٩٤٠ بە باشی دۆزرابوونەوە. پەیامە دەریاییەکان سێ بۆ حەوت ڕۆژی دەویست بۆ شکاندنیان، ئەمەش بەزۆری لە ڕووی ئۆپەراسیۆنەوە بۆ ئینگلیزەکان بێسوود بوو. بەڵام ئەمە بە یارمەتی گود خەریک بوو بگۆڕێت.[٣]

گوود نزیکەی دوو ساڵ لەگەڵ تیورینگ خزمەت دەکات.[٣]

توێژینەوە و بڵاوکردنەوە دەستکاری

کارە بڵاوکراوەکانی گود زیاتر لە سێ ملیۆن وشە بوو.[٣] بە کارەکانی لەسەر ئاماری باییزی ناسرابوو. کاس و ڕافتری [٥] گود (و لە بەرامبەردا تورینگ) بە داهێنانی زاراوەی فاکتەری باییز دەزانن. گود ژمارەیەک کتێبی لەسەر تیۆری ئەگەرەکان بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٩٥٨دا وەشانێکی سەرەتایی بڵاوکردەوە کە دواتر بە گۆڕینی خێرای فۆریەر ناسرا [٦] بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان نەناسرا. لە ساڵی ١٩٦٥ ئەو چەمکەی داهێنا کە ئێستا بە " تەقینەوەی زیرەکی" یان " تاکگەرایی تەکنەلۆژی" ناسراوە، کە پێشبینی هاتنی کۆتایی زیرەکی سەروو مرۆیی دەکات:

با ئامێرێکی زۆر زیرەک وەک ئامێرێک پێناسە بکرێت کە بتوانێت زۆر لە هەموو چالاکییە فیکرییەکانی هەر مرۆڤێک تێپەڕێنێت توانای زیرەکی مرۆڤەکە هەرچەند بێت. بەو پێیەی دیزاینی ئامێرەکان یەکێکە لەم چالاکییە فیکریانە، ئامێرێکی زۆر زیرەک دەتوانێت خۆی ئامێری باشتریش دیزاین بکات؛ ئەو کاتە بێ گومان 'تەقینەوەی زیرەکی' ڕوودەدات و زیرەکی مرۆڤ زۆر لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت... بەم شێوەیە یەکەم ئامێری زۆر زیرەک دوایین داهێنانە کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی، بە مەرجێک ئامێرەکە ئەوەندە گوێڕایەڵ بێت کە پێمان بڵێت چۆن لە ژێر کۆنتڕۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە. جێگای سەرنجە کە ئەم خاڵە لە دەرەوەی زانستی خەیاڵیدا بە دەگمەن دەخرێتەڕوو. هەندێک جار شایانی ئەوەیە کە زانستی خەیاڵی بە جددی وەربگرین.[٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Passings". Los Angeles Times. 13 April 2009. Retrieved 13 April 2009.
  2. ^ "The Times & The Sunday Times". www.thetimes.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-13.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج Dan van der Vat (29 April 2009), ""Jack Good" (obituary)", The Guardian, p. 32, retrieved 9 October 2013 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «GuardianObit» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. ^ Barrow-Green, June (28 January 1999). "'A Corrective to the Spirit of too Exclusively Pure Mathematics': Robert Smith (1689-1768) and his Prizes at Cambridge University". Annals of Science. 56 (3): 271–316. doi:10.1080/000337999296418.
  5. ^ Kass, Robert E.; Raftery, Adrian (1995). "Bayes Factors". Journal of the American Statistical Association. 90 (430): 773–795. doi:10.1080/01621459.1995.10476572. The terminology is apparently due to Good 1958, who attributed the method to Turing in addition to, and independently of, Jeffreys at about the same time
  6. ^ "The interaction algorithm and practical fourier analysis," Journal of the Royal Statistical Society Series B, vol. 20, no. 2, pp. 361–372, 1958, addendum: ibid. 22 (2), 373–375 (1960).
  7. ^ "Will Artificial Intelligence Surpass Our Own?". Scientific American. 2015. Retrieved 15 March 2020.
  8. ^ Hilliard, Mark (2017). "The AI apocalypse: will the human race soon be terminated?". The Irish Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 15 March 2020.