زمانی یدیش

زمانێکی وەرگیراو لە ئەڵمانی کە لەلایەن جوولەکە ئەشکەنازییەکانەوە بەکاردەھێنرێت

زمانی یدیش (ייִדיש ییدیش/אידיש ئیدیش) بەپێی ئینسایکلۆپیدیای نێونەتەوەیی عەرەبی زمانی جوولەکە ئەورووپییەکانە و لە ماوەی سەدەی دەیەم و یازدەھەمی زایینی لە چەند زمانێکەوە گەشەی کردووە، لەوانە ئارامی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، عیبری.[١] [٢] نزیکەی ١،٥ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھاندا قسەی پێدەکەن، کە زۆربەیان جوولەکە ئەشکەنازییەکانن.[٣][٤] ناوی ییدیش وشەیەکە بۆ "جوولەکە" و لەوانەیە کورتکراوەی "ییدیش-تایچ" (ייִדיש־טײַטש) یان ئەڵمانی-جوولەکە بێت.

پیتەکانی زمانی یدیش (١٩١٢)

سەرەتا لە سەدەی دەیەمی زایینییەوە زاراوەیەکی ئەڵمانیی جوولەکەکان بووە لە ئەورووپا. ئێستا لە ئەمریکا بە تایبەت لە شاری نیویۆرک بەھۆی کۆچی جوولەکە ئەشکەنازییەکانەوە بەکاردێت. لەسەدا ٨٠ی وشەکانی زمانەکە لە بنەڕەتدا ئەڵمانیین، ئەمە جگە لەوەی ھەندێک وشە لە زمانەکانی عیبری و سلاڤی بە تایبەتی پۆڵەندی دوای ھەڵاتنی جوولەکەکان بۆ پۆڵەندا و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بەھۆی شەڕە خاچھەڵگرەکانەوە.

زمانی ییدیش بەزۆری بە پیتی عیبری دەنووسرێت و زمانێکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل و پۆڵەندا و ئەرژەنتین و بەڕازیل و ڕووسیا و شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا و ئۆکرانیا و بیلاڕوس و ھەنگاریا و مەکسیک و مۆڵداڤیا و لیتوانیا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا و فەڕەنسا و وڵاتانی دیکە قسەی پێدەکرێت.

ژمارەی قسەکەرانی ئەم زمانە ١،٧٦٢،٣٢٠ کەسە. لە کاتێکدا سیستەمی نووسینەکەی لە پیتە عیبرییەکانەوە وەرگیراوە. زمانی فەرمی جوولەکە کەمینەکانی سوێدە و لەو وڵاتەدا زمانەکە دانیپێدانراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Baumgarten, Jean; Frakes, Jerold C. (1 June 2005). Introduction to Old Yiddish literature. Oxford University Press. p. 72. Archived from the original on 25 مارس 2017. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "Development of Yiddish over the ages". jewishgen.org.
  3. ^ داڕێژە:E18
  4. ^ داڕێژە:E18