٢٠٠١: ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان

٢٠٠١ : ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان (بە ئینگلیزی : 2001:A Space Odyssey) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ساڵی ١٩٦٨ە لە دەرهێنانی ستەنلی کیوبریک بەڕاوێژکاری لەگەڵ ئای جەی گوود. چیرۆکی فیلمەکە لەلایەن هەریەک لە کیوبریک خۆی و ئارسەر کلارکەوە نووسراوە و بیرۆکەیان لە کورتە چیڕۆکێکی کلارکەوە وەرگرتووە بەناوی "The Sentinel". کلارک دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە چیڕۆکەکەی کرد بە ڕۆمانیش.

٢٠٠١ : ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان
پۆستەرێکی نەخشێنراو کەوا لەسەرەوە بۆمان دەردەخات و لەخوارەوەش چوار مەیموونەکە
پۆستەری مینماڵی فیلمەکە
دەرھێنەرستەنلی کووبریک 
بەرھەمھێنەرستەنلی کووبریک 
شانۆنامە
  • ستەنلی کووبریک  * ئارسەر کلارک
ئەکتەران
  • کێری دولیا * گاری لەکوود
وێنەگری سینەماییجۆفری ئەنوۆرس
مۆنتاژڕەی لەڤجۆی
بڵاوکردنەوەMetro-Goldwyn-Mayer
دەرچوون٢ی نیسانی ١٩٦٨
ماوەی فیلم
١٦١ خولەک
زمانئینگلیزی
تێچوون١٠-١٢ ملیۆن دۆلار
داھات١٩٠ ملیۆن دۆلار

فیلمەکە باسی گەشتێکی زانایان و ئاسمانەوانان دەکات بۆ هەسارەی هورمز لەگەڵ کۆمپیوتەرێکی زیرەک بەناوی هاڵ ٩٠٠٠ بە مەبەستی دۆزینەوەی "مۆنۆلیسێک" کەوا ئامێرێکی درێژی ڕەشە کە پەرەسەندنی مرۆڤ خێراتر دەکات. فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی کۆمەڵێک بیرۆکەی جیای لەخۆگرتووە وەک ئێگزیستانسیالیزم ، پەرەسەندنی مرۆڤ، تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد و ژیانی بوونەوەرە ئاسمانیەکانیش، هەروەها بەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد کەوا بۆ یەکەمجار هەڵسا بە نیشاندانی ئاسمانەوانان لە بۆشایی ئاسماندا، جگه لەمەش مۆسیقای کلاسیک بە درێژایی فیلمەکە بەکارهاتووە، مۆسیقاکان پێکهاتوون لە Also sprach Zarathustra, The Blue Danube و کۆمەڵێک مۆسیقای هەندێ ئاوازدانەری ناوداری ئەوکات کە بریتی بوون لە ئارام خاچەتووریان و جیۆرجی لیگیتی.

٢٠٠١ : ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان لەلایەن کۆمپانیای میترۆگۆڵدوین مایەرەوە بودجەکەی بۆ دابین کراوە، بەڵام زۆربەی فیلمەکە لە بەڕیتانیادا وێنەی گیراوە، ئەو شوێنەی کەو کیوبریک لێی ژیاوە بە بەکارهێنانی ستۆدیۆکانی ئەم کۆمپانیە ئەمەریکیە لە وڵاتی بەڕیتانیا. لە سەرەتادا ٢٠٠١:ئۆدێسەی بۆشایی ئاسمان کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام وردە وردە بووە پڕ داهاترین فیلمی ئەمەریکای باکوور. فیلمەکە بۆ چوار خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا و بۆ باشترین کاریگەریە وێنەییەکان بردیەوە. بەشێکی تر لە فیلمەکە لەساڵی ١٩٨٤ دەرچوو بەناوی "2010:The Year We Make Contact" کەوا پیتەر هایامس دەرهێنانی بۆ کرد و ئارسەر کلارک گەڕایەوە بۆ نووسینی چیڕۆکەکەی، بەڵام وەک بەشی یەکەمی کاردانەوەی ئەرێنی بە دوای خۆیدا نەهێنا.

لەڕۆژانی ئەمڕۆماندا ٢٠٠١ : ئۆدێسای بۆشایی ئاسمان وەک یەکێک لە کاریگەرترین و مەزنترین فیلمەکانی سینەما سەیر دەکرێت. لە ساڵی ١٩٩١ وەک فیلمێکی مێژوویی و کلتووری و شاز ناوبرا لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرەی ئەمەریکاوە. لە ساڵی ٢٠١٢ بەپێی ڕاپرسیەکی نێوان ڕەخنەگران فیلەمەکە وەک شەشەم باشترین فیلمی مێژوو دیارکرا، هەروەها بەپێی دەنگی دەرهێنەران پلەی دووەمی پێ بەخشرا. لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن گۆڤاری The Moving Arts Film Journal بە باشترین فیلمی مێژوو دیاری کرا.

سەرچاوە دەستکاری