ئایپاد (نەوەی نۆیەم)

نەوەی نۆیەمی ئایپاد ناسراو بە ئایپاد ٩ (بە ئینگلیزی: Ipad 9th Generation) تابلێتێکە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ وەک جێگرەوەی نەوەی ھەشتەمی ئایپاد پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. ئەم ئامێرە سیستمی ئەپڵ بایۆنیکی-١٣ بەکاردەهێنێت کە توانای سی پی یوو و جی پی یوو بە ڕێژەی ٢٠٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە نەوەی پێشووی.[١][٢] ھەروەھا کامێرای نوێی پێشەوەی ناوەندی قۆناغی ١٢ مێگاپێکسڵ لە ئایپادەکەدا جێبەجێ کراوە، کە جێگەی کامێرای پێشەوەی کۆنی ١٫٢ مێگاپێکسڵ دەگرێتەوە. بیرگەی بنەڕەتی دوو ھێندە زیاد کراوە و گەیشتووەتە ٦٤ گێگابایت. ئەم ئایپادە سیستەمی کارپێکردنی ئایپاد ئۆئێس ١٥ بەکاردەھێنێت.[٣] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئایپادی نەوەی نۆیەمی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە "باشترین تابلێت بۆ هەموو کەسێک" ناوبرد و ستایشی نرخ و کارایی و تایبەتمەندییەکانی کرد.[٤]

نەوەی نۆیەمی ئایپاد
لقیئایپاد
پاشکۆنەوەی هەشتەمی ئایپاد
لەدوای ئەوئایپاد نەوەی دەیەم
دروستکەرFoxconn
CPUApple A13 Bionic
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوiPadOS 15، iPadOS 16
بەرواری ڕاگەیاندن١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "iPad 10.2-inch". Apple (بە ئینگلیزی). Archived from the original on July 31, 2020. Retrieved 2021-09-28.
  2. ^ "iPad (9th generation) – Technical Specifications". support.apple.com. Archived from the original on September 28, 2021. Retrieved 2021-09-28.
  3. ^ "iOS 17 Review: StandBy Mode Changed My Relationship With My iPhone". CNET (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-18.
  4. ^ "The iPad Is the Best Tablet". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Archived from the original on January 26, 2022. Retrieved 2022-09-22.