ئایپاد (نەوەی شەشەم)

ئایپاد نەوەی شەشەم (بە ئینگلیزی: Ipad 6th Generation)[١] کۆمپیوتەرێکی شێوە تابلێتە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە و بەبازاڕ کراوە.[٢] ئەم ئایپادە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە میانی بۆنەیەکدا بۆ وانەوتنەوە لە ئامادەیی لێنتێک لە شیکاگۆ ناسێندرا، وەک جێنشینی مۆدێلی ٢٠١٧، کە بە پڕۆسێسەری ئەپڵ (A10 Fusion) نوێکراوەتەوە و پشتگیری بۆ قەڵەمەکانی ئەپڵ دەکات. ھەروەھا ئایپادەکە بۆ پەروەردەکاران و قوتابخانەکان خراوەتە بازاڕەوە.[٣] نەرمامێری ئایپاد لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١١ ھاتووە و کۆمەڵەی ئەپەکانی ئای وۆرک پێشوەختە دامەزراوە. ڕەقامێرەکانی ئایپادەکە نزیکەی ھەمان نەوەی پێشوون، تەنھا چەند نوێکردنەوەیەک نەبێت وەک پشتگیری لە ئەپڵ پێنسڵ و پڕۆسێسەری نوێی ئەپڵ (A10 Fusion). تابلێتەکە بە سێ ڕەنگ بەردەستە کە بریتین لە زیو و خۆڵەمێشی و ڕەنگێکی زێڕینی نوێ بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەنگی نوێی ئایفۆن ٨ بگونجێت.[٤] ھەروەھا لە ڕووی بیرگەی ناوەکییەوە بە وەشانی ٣٢ گێگابایت تا ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.[٥] ئایپادەکە بە بژاردەی ھەڵگرتنی ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.

ئایپاد
لقیئایپاد
دامەزران٢٧ی ئازاری ٢٠١٨
لە پێشئایپاد
لە دوایئایپاد
دروستکەرئەپڵ، فۆکسکۆن
Exif makeApple
Exif modeliPad (6th generation)
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئایپاد ئۆ ئێس
Discontinued date١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
وێبگەhttps://www.apple.com/ipad-9.7/

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «iPad 9.7-inch - Apple». ١٩ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «iPad 9.7-inch - Apple». ١٩ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Apple's new iPad with Pencil support is just $299 for students». The Verge. لە 2018-03-27 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-03-27 ھێنراوە.
  4. ^ «Apple Launches New 9.7-Inch iPad With Apple Pencil Support, $299 for Schools and $329 for Consumers». MacRumors.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-03-27 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  5. ^ «iPad 9.7 - Technical Specifications». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.