ئایپاد پرۆ (نەوەی پێنجەم)

ئایپاد پرۆ ٥ (کە بە نەوەی پێنجەمی ئایپاد پرۆ ناسراوە) (بە ئینگلیزی: Ipad Pro 5th Generation) لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ بە ھەمان تایبەتمەندی نەوەی پێشوو وەک قەبارەی شاشەی ١١ ئینج و ١٢ ئینج ناسێندرا.[١] ھەروەھا داواکاری پێشوەختە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە و لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.[٢] ئایپاد پڕۆی نەوەی پێنجەم بە پڕۆسێسەری ئەپڵ ئێم ١ کاردەکات، بەمەش دەبێتە یەکەم ئایپاد کە پڕۆسێسەری زنجیرەی A بەکارنەھێنێت.[٣] وەشانی ھەڵگرتنی ناوخۆیی بریتین لە ١٢٨ گێگابایت، ٢٥٦ گێگابایت، ٥١٢ گێگابایت، ١ تێرابایت و ٢ تێرابایت. ئەم ئایپادە نوێترین وەشانی ئایپاد ئۆ ئێس ١٤ بەکاردەھێنێت و چاوەڕوان دەکرێت پشتگیری لە وەشانی داھاتووی ئایپاد ئۆ ئێسیش بکات.[٤] ئایپاد پرۆ سێ کامێرای پان (١٢ مێگاپێکسڵ، دەرچە ئێف /١/٨)، ئەلترا پاین (١٠ مێگاپێکسڵ، دەرچە ئێف /٢،٤، مەیدانی بینین ١٢٥ پلە) و کامێرای پێشەوەی ھەیە (١٢ مێگاپێکسڵ، مەیدانی بینین ١٢٢ پلە).[٥] جگە لەوەش کامێرای پێشەوە تایبەتمەندییەکی لەخۆگرتووە کە ئەپڵ پێی دەڵێت «سەنتەر ستەیج». تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەتوانێت تا فۆڕ کەی بێت بە ٦٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا (تەنھا کامێرای پان). ئێستا ھەموو کامێراکان تایبەتمەندی سمارت ئێ دی ئاڕ ٣یان ھەیە، ھەمان تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئێچ دی ئاڕ کە لە زنجیرەی ئایفۆن ١٢دا ھاتووە. ھەروەھا فلاشی ترو-تۆنی گەشاوەترە.[٦]

ئایپاد پرۆ
لقیئایپاد پڕۆ
لە پێشئایپاد پرۆ
لە دوایئایپاد پرۆ
دروستکەرفۆکسکۆن، پێگاترۆن
CPUApple M1
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئایپاد ئۆ ئێس
وێبگەhttp://www.apple.com/ipad-pro

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Joe Wituschek (٢٣ی ئازاری ٢٠٢١). «An A14X chip appears to be destined for the 2021 iPad Pro». iMore. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «iPad Pro - Technical Specifications - Apple (CA)». Apple (بە ئینگلیزیی کەنەدایی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Tech specs». Apple Inc. ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Apple unveils new iPad Pro with M1 chip and stunning Liquid Retina XDR display». Apple Newsroom (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ David Price (٢١ی نیسانی ٢٠٢١). «New iPad Pro (2021) release date, price & specs». Macworld.co.uk. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «iMac, iPad Pro, and Apple TV 4K in stores Friday» (ھەواڵ). Apple Inc. May 18, 2021. لە May 18, 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 24, 2021 ھێنراوە. {{cite press release}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)