ئایپاد پرۆ (نەوەی چوارەم)
ئایپاد پرۆ نەوەی چوارەم (کە بە نەوەی چوارەمی ئایپاد پرۆ ناسراوە) (بە ئینگلیزی: Ipad Pro 4th Generation) لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ بە ھەمان تایبەتمەندییەکانی نەوەی پێشوو وەک قەبارەی شاشەی ١١ ئینج و ١٢ ئینج ناسێندرا.[١][٢] ئەم بەرھەمە تایبەتمەندی مۆدیولێکی کامێرای دیزاینکراو و پڕۆسێسەری (A12Z) و لانیکەم ١٢٨ گێگابایت بیرگەی ھەیە، ھەروەھا پشتگیری لە تەختەکلیلی ئەپڵ دەکات کە بە جیا دەفرۆشرێت. ئایپاد پرۆ لە ٣٠ وڵات و ناوچە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. مۆدێلی ٢٠٢٠ تایبەتمەندی پڕۆسێسەری A12Z octa-coreی ئەپڵ و پشتگیری وای فای ٦ و چەندین کامێرای نوێکراوەی تێدایە کە بریتین لە کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵ و کامێرای زۆر پان و ١٠ مێگاپێکسڵ و سکانەرێکی LIDAR بۆ زیادکردنی وێنەی ڕاستەقینە.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ ڕامەکەی لە ٤ گێگابایتەوە بۆ ٦ گێگابایت بوو. تەختەکلیلە نوێیەکەی بەناوی (Magic Keyboard) لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، شاشەیەکی تاچ و کلیلی ڕووناکی پشتەوە و دەرچەی USB-C بۆ شەحنکردنەوەی تێپەڕین و دیزاینێکی ContiLite ھەیە.[٥] تەختەکلیلی مەجیک لەگەڵ نەوەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمی ئایپاد پرۆ دەگونجێت
ئایپاد پرۆ | |
---|---|
لقی | ئایپاد پڕۆ |
لە پێش | ئایپاد پرۆ |
لە دوای | ئایپاد پرۆ |
وێبگە | http://www.apple.com/ipad-pro |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IPad Pro (4th generation)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ 1 GB = 10003 (one billion) bytes
- ^ Clover، Juli (١٨ی ئازاری ٢٠٢٠). «All New 2020 iPad Pro Models Feature 6GB RAM and Ultra Wideband Chip». MacRumors. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Broussard، Mitchel (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «2018 iPad Pro With 1TB Storage Has 6GB RAM, Lower Capacities Have 4GB». MacRumors. MacRumors.com. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
Using Xcode, developer Steve Troughton-Smith has discovered that the 11-inch and 12.9-inch iPad Pro models with 1TB of storage have 6GB of RAM, compared to 4GB for previous generation iPad Pros.
- ^ Welch، Chris (١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Apple's 1TB iPad Pro just got $200 cheaper». The Verge. Vox Media. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
The 1TB iPad Pro is the only iPad with 6GB of RAM; other 2018 iPad Pros have 4GB.
- ^ «Apple unveils new iPad Pro with breakthrough LiDAR Scanner and brings trackpad support to iPadOS». Apple. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایپاد پرۆ (نەوەی چوارەم) تێدایە. |