ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی ڕووسی (٢٠٢٤)

لە ١ی ئابی ٢٠٢٤، گەورەترین ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردەمی دوای شەڕی ساردەوە ڕوویدا، کە تێیدا بیست و شەش کەس ئازاد کران. دوای لانیکەم شەش مانگ لە دانوستانە نھێنییە فرەلایەنییەکان،[١][٢] ڕووسیا و بیلاڕووس شازدە بەندکراویان ئازاد کرد، لەکاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، سلۆڤێنیا و نەرویژ سەرجەم ھەشت بەندکراو و دوو کەسی کەمتەمەنیان ئازاد کرد. ئیڤان گێرشکۆڤیچ، پەیامنێری وۆڵ ستریت جۆرناڵ و پۆڵ ویلان، ئەندامی پێشووی ھێزی دەریاییی ئەمریکا لەو کەسانە بوون کە ئازاد کران کە ھەر کامیان سزای شازدە ساڵ بەندکرانیان بەھۆی سیخوڕیکردن بەسەردا سەپێنرابووو.[٣][٤]

ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان کە بە یەکێک لە ئاڵۆزترین ئاڵوگۆڕەکان لە مێژوودا دادەنرێت،[٥] لە فڕۆکەخانەی ئیسەنبۆغای ئەنقەرە لە تورکیا ئەنجام درا. بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە، ھەشت ھاووڵاتیی ڕووس و دوو منداڵی کەمتەمەن بۆ ڕووسیا گوازرانەوە و سێزدە بەندکراو لە ڕووسیا بۆ ئەڵمانیا و سێ بەندکراوی تر بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەڕێندرانەوە.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Things to know about the largest US-Russia prisoner swap in post-Soviet history». AP News. ١ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Two years, secret talks, high stakes: The long road to prisoners deal». BBC. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ Walker، Shaun (١ی ئابی ٢٠٢٤). «Russia frees Evan Gershkovich and others in biggest prisoner swap since cold war». The Guardian. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ Hansler، Jennifer (١ی ئابی ٢٠٢٤). «US and Russia carrying out massive prisoner swap, including number of Americans, official says». CNN. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ Farhi، Arden (١ی ئابی ٢٠٢٤). «U.S. , Russia prisoner swap secures release of Evan Gershkovich, Paul Whelan and others». CBS News. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ Osborn، Andrew (١ی ئابی ٢٠٢٤). «Americans Gershkovich and Whelan included in a big prisoner swap, Turkey says». Reuters. لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری