ئاگری ئوسترالیا ٢٠١٩-٢٠٢٠

ئاگرە گەورکەی ئوسترالیا لە ساڵی ٢٠١٩–٢٠٢٠ ئەو ئاگرە گەورە کۆمەڵە ئاگرێ بوون کە پێکەوە گڕیان گرت و ئوسترالیایان کردە ناوچەیەکی ئاگرین و شارەکانیشیان ڕەشکرد لەگەڵ دووکەڵەکانیان بە تایبەت لە باکووری رۆژھەڵات، لەبەر ئەوەی ئوسترالیا دەکەوێتە نیوەگۆی باشوور بە پێچەوانەی نیوەگۆی باکوور کاتێک لە وڵاتەکانی نیوەگۆی باکوور زستانە لە وڵاتی ئوسترالیا ھاوینە، ئەو ئاگرە بە ماوەیەکی کورت نزیکەی (١٠٫٧ میلیۆن ھێکتار زەوی، کە دەکاتە ١٠٧ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە یاخوود ٤١ ھەزار میلی چوارگۆشەی سووتاند) ھەروەھا (٥٩٠٠) خانوو سووتا و لەناوچوون، ھەروەھا (٨) کەس مردن بە ھۆکاری ئەو ئاگرە بەپێی ئامارەکان ھەتا ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.

مانگە دەستکردەکان ئاگرەکەی ئوسترالیا پێشان دەدا کە چ کاریگەرییەکی دووکەڵی جێھێشتووە
شاری سیدنی دووکەڵی ئاگرەکە شارەکەی تاریک کردووە

ھۆکار دەستکاری

ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ برووسک بە تایبەت برووسکی ھیشک کاتێک بە برووسک دەوترێت برووسکی ھیشک لە کاتێکدا برووسک ڕووبدا و بارانی لەگەڵ نەبی، ھەروەھا ھۆکاری زیاتری وەکوو دەستکردی مرۆڤەکان لە بەرھەمھینانی کارەبا و کارگەکان و وشکە ساڵی و ھەروەھا گوێ پێنەدانی مرۆڤەکان دەربارەی پاراستنی ژینگە و پیسکردنی بەبێ گوێ پێدان و بە تایبەت فرێدانی جگەرە و برینەوەی دارەکان و کردنەوەی ئاگری بە ئەنقەست

 
ئاگرکوژێنەوەکانی ئوسترالیا لە کاتی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە

بەشەک لە ھەواڵسازیەکانی ڕادەگەیەنن کە ئاگرەکەی ئوسترالیا ٢٠١٩–٢٠ کاریگەری لەسەر زەوی ھەبوە و گۆرانکاری بەسەر کەش و ھەوا ھێناوە.

 
بڵاوبوونەوەی ئۆکسیدی کاربۆن لە ھەوادا لە باشووری رۆژھەڵات، زانیاریەکان لەلایەن ناساوە بڵاوکراوەتەوە

کاریگەری ئاگرەکە لەسەر گیانەوەرانی وشکانی دەستکاری

ئەو ئاگرە چەندین گیانەوەرەی کردە قووربانی و وایکردووە ئاژەلەکان لە ناوچەکانی خۆیان ڕابکەن و بچنە ناوچەیەکی دیکە کە ھی خۆیان نیە، ھەروەھا پرۆفیسۆر کریس دیکمان لە زانکۆی سیدنی رایگەیاند کە لە مانگی یەکەمی ئاگرەکەی ٢٠١٩–٢٠، بە نزیکەیی ٨٠٠ میلیۆن گیانەوەر بە ھۆکاری ئەو ئاگرە مردوون.

سەرچاوەکان دەستکاری