ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە

ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە، ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر لە ھۆڵێکی ھاوسەرگیری کەوتەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٢ کەسیش برینداربوون.[١][٢]

ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە
ناو بە زمانی فەرمیQaraqosh wedding fire
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیقەزای حەمدانیە
ناوچەی کاتیUTC+03:00
جێقەرەقووش
پۆتانی شوێن٣٦°١٦′٥١″N ٤٣°٢٢′٤٠″E
کاتی ڕوودان٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
Map

پاشخان دەستکاری

نزیکەی ٩٠٠ بانگھێشتکراو بەشدارییان لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری دوو بووکی مەسیحییان کرد، زاوا ناوی ئیڤانە، بووکەکەش ناوی حەنینە، لە بنەماڵەیەکی مووسڵی لە قەزای حەمدانیە، لە ھۆڵی ھەیسەم لە کاتژمێرەکانی درەنگانی ئێوارەی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لەکاتی مەراسیمەکەدا ئاگر لە سەقفی ھۆڵەکە کەوتەوە، بەھۆی یارییە ئاگرینەکانەوە. یارییە ئاگرینەکان وزەیەکی گەرمی زۆر بەرزیان لێدەھات و لەناو ھۆڵەکەدا بەکارھێنرا، بەو پێیەی دیکۆراتی سەر سەقفی ھۆڵەکە ھەستیارە و بە گەرما و دەسووتێت، ئەمە جگە لەوەی زەوی ھۆڵەکەش زۆر سووتێنەرە، ھەروەھا ھۆڵەکە کۆگایەک لەخۆدەگرێت کە بڕێکی زۆر کحولی تێدایە. بڵێسەی ئاگرەکە فراوانتر بوو بەھۆی ئەو کەرەستانەی سەقفی ھۆڵەکەی لێ دروستکرابوو، کە لە بنەڕەتدا مەرجەکانی سەلامەتی پێشێل کردبوو، ئەمەش بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بە ھەموو لاکانی ھۆڵەکە، و بووە ھۆی داڕمانی تەواوەتی سەقفەکە، و ئامادەبووان لە ژێرەوەیدا گیریان خوارد لەکاتێکدا بە دەیان کەس لەبەردەم شوێنی دەرچوونی لەناکاودا تووشی قەرەباڵغی بوون. بەھۆی ئاگرەکە ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون.[٣][٤]

ماتەمینی دەستکاری

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ گیانی قوربانییەکان لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند، نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا ماتەمینی بۆ ماوەی ھەفتەیەکی تەواو ڕاگەیاند و سەرجەم ئاھەنگەکانی دواخست تا ئاگادارییەکی دیکە، جگە لە ئەنجامدانی خولەکێک بێدەنگی و ماتەمینی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکانی پارێزگای نەینەوا.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری