ئاگایی چۆنیەتیی وشیار بوون و لە شتێ خەبەردار بوونە. بەتایبەت، تواناییی ڕاستەوخۆ بەدیکردن و ھەستپێکردن و ناسکردنی ڕووداوەکانە. پێناسەیەکی تری دەڵێت ئاگایی ئەو دۆخەیە کە تێیدا سووژە (مرۆڤ یا گیانلەبەر) ئاگای لە خەبەرێکە کە بێپەردە و ڕاستەوخۆ لەبەردەستیەتی و، دەتوانێ بە کاری بێنێ و بە گوێرەی بجووڵێتەوە. ئەغڵەب ئاگایی و وشیاری ھاومانا ڕەچاو دەکرێن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chalmers, David (1997). The Conscious Mind: In Search of a Fundamental Theory. Oxford: Oxford University Press. pp. 225. ISBN 978-0195105537.