ئاکۆ ھۆزێکی کوردە.

مێژوو دەستکاری

دەوڵەتی (حەسەن وەی) لە ساڵی ٩٥٩ی زایینی دامەزرا لەلایەن (حەسەن وەی کوڕی حوسەین) ئەو دەوڵەتە کوردە لە ئەسەد ئاباد و نەھاوەند لە ناوچەی ئوستانی ھەمەدانەوە تاکو لوڕستان و سنووری ئازەربەیجان تاکو ناوچەکانی پشت زێی بچوک وەک ڕانیەو پشدەر و کۆیە حوکمی کردووە، پاش (حەسەن وەی) (بەدری) کوڕی حوکمی کردوە پاش ئەو (ھیلالی) کوڕی حوکمی کردووە، بەدر زۆر پاشایەکی لێھاتوو بووە ناوبانگی لە مێژوودا زۆرە. پایتەختی ئەو دەوڵەتە کوردە شاری (دینەوەر) بووە.

لەکاتی حوکمی (طاھری کوڕی ھیلال) دەوڵەتی (بوەیھی) کا پەیتەختەکەی بەغداد بووە، دەوڵەتی حەسەن وەی لە نێو برد لە ساڵی (١٠١٦) زاینی (شەرەفخانی بەتلیسی) لە شەڕەفنامەدا نووسیویەتی یەکێک لە کوڕانی ھیلال پاش کوشتنەکەی چۆتە نێو ھۆزی (ئاکۆ) بووەتە گەورەی ھۆزی ئاکۆ و حوکمی کردووە لە سەدەی شازدەیەمدا شەرەفخانی گەورەی مێژوو نوسانی کورد ئەوەی نوسیوە... ئەوە وەکو کورتەیەک لە مێژووی ھۆزی ئاکۆ کە تاکو ئێستا ھەبێت کە لە کەیەوە دروست بووە یاخود ھەبووبێت.

جوگرافی دەستکاری

سنوری ھۆزی ئاکۆیەتی پێکدێت یاخود دەست پێدەکات لە شاخی ماکۆکەوە دەچێتەوە بۆ سەروچاوە کە لەوێ نیوەی دەگرێتەوە لەوێوە دێتەوە بەردی تلێ دواتر دێتەوە بۆ کفرەدۆڵ لەوێشەوە درێژ دەبێتەوە بۆ حاجیاوا ئەوجار دێتەوە بۆ چوارقوڕنە کە نیوەی سنووری ھۆزی ئاکۆیە دواتر دێتەوە ڕانیە لەوێوە سەردەکەوێ بۆ دەربەند دواتر دەچێتە سەرەوە بۆ سەنگەسەر دواتر دەچێتە زورکان درێژ دەبێتەوە بەرەو شاخی گەڵاڵە دواتر دێتەوە قەندیل لەوێڕا درێژ دەبێتەوە بۆ حاجی ئۆمەران دواتر دێتەوە بۆ سەرشێخان لەوێڕا دێتەوە پردەشاڵ دواتر دێتەوە زینوێ ئەستێرۆکان و دواتر دێتەوە بۆ بێترخێن و دواتر دەچێتەوە شاخی کارۆخ دواتر دێتوە بۆ ماکۆک.

تیرەکان دەستکاری

ناوی تیرە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان
باشاغایی ڕانیە، سەرکەپکان، پڵنگان، زارگەڵی، بۆکریسکان، دۆڵەڕەقە، میرەبەگ،
بۆڵی سەروچاوە، حاجیاوا، ئەستریلان، چوارقوڕنە،، حاجی ئۆمەران، ھەولێر، ئاقۆڵان
بابۆڵی باشووری کوردستان: ھەولێر، چوارقوڕنە، شیوەڕەش، ماوەتان، دەرماناوا، لای خدرانێ

ڕۆژھەڵاتی کوردستان: پیرانشار، شنۆ، نەغەدە و مەھاباد

دەڵاڵ ڕانیە، دەڵاڵان
مەلازادە ئەستریلان، کونەسێ
پاشقۆتەڵی ڕانیە، پاشقۆتەڵ
بێرکۆدی ڕێزێنە، مێکۆکە، کفرەدۆڵ، ڕانیە
مخە تیتۆکە، ڕانیە
پیران گوندی پیرانان، ڕانیە، سەنگەسەر، کونەسێ
زەنگڵ زەنگڵان، ڕانیە، کونەسێ، سەنگەسەر
مەندەمەرە مەندەمەران، سەنگەسەر، تووەسوران، ئاشوران
بنزێری گرتک، حاجیاوا، چوارقورنە، سەنگەسەر،گوندی هەنجیرەی ئاکۆیان لە ڕانیە
ماخۆبزن ماخۆبزنان، ڕانیە، سەنگەسەر
مەمک مەمکان، ڕانیە، سەنگەسەر، زەنگڵین، چوارقورنە
جەلک جەلکان، سەنگەسەر، ڕانیە، سەرشێخان
شارۆشی سەرگەنیەڵ، چوارقوڕنە، دەروکۆتر، قادراوا، سەنگەسەر، باراوە، بێ ڕێژ، سورەدێ، ئاشقۆڵکە، سینەمۆکە، کاسکان، گوندی شارۆشی
خەیلە ئۆردوگای ڕانیە، سەنگەسەر، پۆڵە، ئەستێرۆکان، کۆمتان، باوتی وان
مەروان سڵە، دوێڵە، سەنگەسەر، ئۆردوگای ڕانیە
باوەیی ئێندزە، لێوژە، سەنگەسەر، ئۆردوگای ڕانیە
شاوری گوڵان، مێدێرە، بێردبی، بەردانگە، ناوەزینان، دارەبەن
نێوکۆڵە ڕانیە، دەڵاڵان، سەرکەپکان
ڕەژیکەری بەردەڕەشان، گندی، بەردەڕەش، ھەروەھا لەناوچەی سورچیدا ھەن
نۆرە گوندی نۆرێ
دێرێ گوندی دێرێ
سارکە گوندی سارکە
چۆلی دوگۆمان، چۆلیاوە، گەرمکە