ئەلۆن لوبیز ئال جرۆ (لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٤٠- مردووی ۱۲ی شوباتی ۲۰۱۷). گۆرانیبێژێکی جازی ئەمریکیە و بۆ ٧ جار خەڵاتی جرامی جیھانی وەرگرتووە و یەکەم گۆرانیبێژە لەمێژوودا لە سێ بواری جیاوازی ھونەری گۆرانیبێژیدا لە جاز و بۆب و ریزم ئاند بلووزدا خەڵات وەربگرێت، لە ساڵی ١٩٤٠ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی دەرونی بەدەستھێناوە، بڕوانامەی ماجستێریشی لە زانکۆی ئایۆا وەرگرتووە. لەساڵی ١٩٦٧ ئال جرۆ و خۆلیۆ ماتینیزی قانون ژەن سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٦٨ بڕیاریدا ژیانی خۆی تەرخان بکات بۆ گۆرانی ووتن، نەک بەتەنھا گۆرانی وتن بەڵکو ھەر لەسەرەتاوە قەسیدەشی بۆ گۆرانیەکانی داناوە، لەساڵی ١٩٧٥ ئەلبومێکی گۆرانی ووتنی بڵاوکردۆتەوە و ناوبانگی دەرکردووە و خەڵاتی جرامی ئەڵمانی وەرگرتووە. ئال جرۆ بەوە ناسراوە کە خاوەنی دەنگێکی پرَ و بەھێزە و بەجۆرێکی زۆر سەیر گۆرانی دەڵێت و ھەندێک ەھێنێت کە ھیچ واتایەکی نیە بەڵام لەسەر ڕمتی مۆسیقایە و پێکەناویی و سەرنج ڕاکێشن، ھەروەھا توانی ئەوەی ھەیە لاسایی ئالەتی قانون بکاتەوە، لەزۆربەی چالاکیە خێرخوازی و ئاھەنگە مرۆڤایەتیە جیھانیەکاندا بەگۆرانی ووتن بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ عاشقان و خۆشەویستانی بەوە نیگەران بوون کە ئال جرۆ کێشەی تەندروستی لەھەناسەدان و لێدانی دڵیا ھەیە و لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا چارەسەری بۆ دەکەن، بەڵام ئەم نیگەرانیە بەردەوام نەبووە چونکە بەسەلامەتی لە نەخۆشخانە دەرچووە و دەستی کردۆتەوە بە گەشتەکانی بەھەموو جیاندا و گۆرانی ووتووە.

ئەلۆن لوبیز ئال جرۆ
زانیارییەکان
لەدایکبووی (۱۹٤۰-03-۱۲) ۱۲ی ئازاری ۱۹٤۰
میلواکی, ویلایەتە یەکگرتووەکان
مردووی١٢ی شوباتی ٢٠١٧(٢٠١٧-٠٢-١٢) (٧٦ ساڵ ژیاوە)
لۆس ئانجلەس,کالیفۆرنیا, ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشنەکان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٨-۲۰۱۷

ئال جرۆ زیاتر لە ١٥ ئەلبومی بڵاوکردۆتەوە و گۆرانی دەربارەی خۆشەویستی و خەون و سۆز و ئەمڕۆ و بەیانی و ئاسمان و زەویی و جوانی سوروشت و تیشکی مانگ و جوانی گوڵ ووتووە و ژمارەیەکی زۆر قەسیدەی بۆ گۆرانیەکان داڕشتووە ھەندێکی خۆی کردونی بەگۆرانی و زۆربەی زۆریشی لەلایەن گۆرانی بێژە ناودارەکانی جاز و بۆب وتراونەتەوە و ٧ جار خەڵاتی جرامی جیھانی وەرگرتووە و ١٧ جاری دیکەش خەڵاتکراوە بەرامبەر بەتواناکانی لە گۆرانی ووتن و ئەلبوم بڵاوکردنەوە.

سەرچاوە و بەستەری دەرەکی

دەستکاری