ئالەنکا براتوشەک (بە زمانی سلۆڤینی: Alenka Bratušek؛ لە دایکبووی ٣١ی ئازاری ١٩٧٠) کەسایەتی ژنە سیاسەتواننی سلۆڤینییە. ئەو لەماوەی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ هەتاوەکوو ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بووە حەفتەمین سەرۆک وەزیرانی سلۆڤینیا. بەر لەوەش لە ماوەی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ هەتاوەکوو ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠، لە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بووە. ئەو یەکەمین سلۆڤینییە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتبێت.[١] ئالەنکا لە ماوەی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠، وەزیری ژێرخان بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ سەرۆکی پارتی پۆزەتیڤی سلۆڤینیایی بوو، کە پارتێکی چەپڕەوی ناوەڕاستە.[٢][٣][٤]

ئالەنکا براتوشەک
بە سلۆڤێنی: Alenka Bratušek
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٣-٣١) ٣١ی ئازاری ١٩٧٠ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
تسێلیە، سلۆڤێنیا
منداڵOskar Cvjetičanin
پیشەسیاسەتوان، ئابووریناس
پەروەردەUniversity of Ljubljana
ئەندامی حیزبیPositive Slovenia، Liberal Democracy of Slovenia، Zares، Party of Alenka Bratušek، Freedom Movement

ئالەنکا براتوشەک لە فاکەلتی زانستە سرووشتییەکان و تەکنەلۆژیا لە زانکۆی لوبلجانا بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا. دواتر هەر لەو زانکۆیە ماستەری لە بەشی بەڕێوەبردن وەرگرت. بەر لەوەی بێتە ناو بواری سیاسەت، ئەو شەش ساڵان سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بودجە بوو لە وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Predsednica vlade mag. Alenka Bratušek | Kabinet predsednika Vlade RS". Kpv.gov.si. Retrieved 2014-05-04.
  2. ^ Positive Slovenia is led by Alenka Bratušek 14 October 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (In Slovene: Pozitivno Slovenijo vodi mag. Alenka Bratušek), official website, news section, 17 January 2013
  3. ^ Zoran Janković is not the party's president anymore ("Zoran Janković ni več predsednik stranke"), Delo, 17 January 2013
  4. ^ "Zoran Jankovic is president of Positive Slovenia". Archived from the original on 6 October 2014. Retrieved 28 April 2014. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.