ئەلییدا مارچ تۆرێس (لەدایکبووی ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦) شۆڕشگێڕێکی کوباییە کە هاوسەری دووەمی ئێرنێستۆ "چێ" گیڤارا بووە، هەروەها ئەندامی سوپای کوبای فیدل کاسترۆ بووە.

ئالیدا مارچ

مارچ و گیڤارا لە ١٩٦١.
لەدایکبوون
ئالیدا مارچ تۆرێس

(١٩٣٦-١٠-١٩) ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦ (تەمەن ٨٧ ساڵ)
سانتا کلارا، کووبا
پارتی یەکگرتووی شۆڕشی سۆسیالیستیی کوبا[١]
ناسراوە بەگیڤاریزم
ھاوسەرچێ گیڤارا (ھاوسەرگیری ١٩٥٩؛ ١٩٦٧)
مناڵ(ەکان)٤


سەردانی فڕۆکەخانە ساڵی ١٩٦٥
ئالیدا لەگەڵ چێ گیڤارا و منداڵەکانی

ژیان دەستکاری

لە کانوونی یەکەمی ١٩٥٨، ئەلیادا مارچ جەنگاوەرێکی چالاک بوو لە هەڵمەتی ڕۆشنایی چی گیڤارا. ئەو لە شەڕی لاس ڤیلاسدا بەشدار بوو کە تێیدا فیدێل کاسترۆ فەرمانی دا کە هێزە سەربازییەکانی داگیرکەرانی سەرۆک فولجێنسیۆ باتێستا لە پارێزگاکە ئیفلیج بکەن.

ھاوسەرگیرییەکەی ئەلیادا لەگەڵ چی گیڤارا لە ٢٣ی ئازاری ١٩٥٩ و ٢ی حوزەیرانی ١٩٥٩ ڕوویدا، ئەمەش دوای جیابوونەوەی گیڤارا لە هاوسەری پێشووی، ھیڵدا گادیا. ئاهەنگێکی مەدەنییان لە قەڵای سەربازی لا کابانادا ئەنجامدا.[٢] دوای هاوسەرگیریی لە ٢ی حوزەیران، گیڤارا و ئەلیدا بۆ مانگی هەنگوینییان چوون بۆ تارارا، شارۆچکەیەکی کەنار دەریایە کە ٢٠ کیلۆمەتر لە هاڤاناوە دوورە.[٣] گیڤارا و ئالیدا چوار منداڵیان ھەبوو بە ناوەکانی: ئەلیادا، کامیلۆ، سیلیا، و ئێرنستۆ.

ئەلیادا نووسەری کتێبی Evocationە کە باس لە خۆشەویستی و هاوسەرگیری لەگەڵ چی گیڤارا دەکات لەپاڵ پەروەردەکردنی چوار منداڵەکەیان لە دوای مردنی چێ.[٤] ھەروەھا ئەو نووسەری کتێبی یادکردنەوەی چێ: ژیانم لەگەڵ چی گێڤارا یە، کە لە ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.[٥]


لە ساڵی ٢٠٠٨دا، لە فیلمی ژیاننامەی چێ، ڕۆڵی ئەلیادا لەلایەن کەتەلینا ساندینۆ مۆرینۆ گێڕا، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٥دا، ڕۆڵی لەلایەن پاولا گارسەوە گێڕدرا.

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ Partido Unido de la Revolución Socialista de Cuba, a.k.a. PURSC.
  2. ^ ABC News, Life and Death of Che Guevara.
  3. ^ Castaneda, p. 159.
  4. ^ New York Daily News, 1 October 2007.
  5. ^ "Married to Che". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). 28 April 2012. Retrieved 22 November 2019.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • Castaneda, Jorge, The Life and Death of Che Guevara: Companero, New York: Vintage Books (1998)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری