ئیشتوویگوو
(لە ئاستیاگەوە ڕەوانە کراوە)
ئیشتوویگوو (بە یۆنانی: ئاستیاگ) دوایین پاشای ماد بوو، کە لە ساڵانی ٥٨٥ تا ٥٥٠ی پێش زایین حکوومەتی دەکرد، لە ٣٥ ساڵی حکوومەتی ئاستیاگ زانیاری زۆر بەردەست نییە.[١] ئیشتوویگوو پاش مردنی باوکی ھەڤەخشترە ھاتە سەر فەرمانڕەوایی ماد. یەکێک لە کردەوەکانی ئیشتوویگوو جەنگی لەگەڵ لیدیا بوو، کە لە کۆتاییدا پەیمانی ئاشتی لەگەڵ پاشای لیدیا و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاریانیس خوشکی کرۆسۆس کرد. ئیشتوویگوو باوکی ماندانە و ئەمیتیس بووە، ماندانە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەمبۆجییەی یەکەم کرد، کە لە ئەنجامدا کورووشی دووەم یان کورووشی مەزن لەدایکبوو، کوروش لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایین لە دەسەڵاتی باپیری یاخی بوو و لە پۆستەکەی لای برد. دەسەڵاتی ١٢٨ ساڵەی مادەکان بە لابردنی ئیشتوویگوو لە تەختی پاشایەتی کۆتایی ھات و ئیمپراتۆرییەتیی ھەخامەنشی دامەزرا.[٢]
ئیشتوویگوو | |
---|---|
پاشای پاشایەتی ماد | |
فەرمانڕەوایی | ٥٦٤ – ٥٥٠ پ. ز (بەپێی ھێرۆدۆت) |
پێشوو | ھەڤەخشترە |
جێگر | کورووشی مەزن |
ھاوسەر | ئاریێنیس |
منداڵ(ەکان) | ماندانە ئامیتیس پارمیسێس |
خانەدان | ماد |
باوک | ھەڤەخشترە |
ئایین | ئایینی کۆنی ئێران |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.jstor.org/stable/4435054
- ^ «ASTYAGES». iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopaedia Iranica. لە 30ی ئابی 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیشتوویگوو تێدایە. |