ئاستارا، ئازەربایجان

  ئەم وتارە سەبارەت بە ئاستارا، ئازەربایجان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئاستارا (ڕوونکردنەوە).

ئاستارا (بە ئازەربایجانی: Astara، بە تاڵشی: Ostoro) شارێکە لە ئازەربایجان کە ناوەندی ناوچەی ئاستارایە. ئاستارا بە مەودایەکی کەم لە باکووری شاری ئاستارای ئێران ھەڵکەوتووە.

ئاستارا
Astara
Ostoro
ئاستارا is located in Azerbaijan
ئاستارا
ئاستارا
پۆتانەکان: 38°27′22″N 48°52′43″E / 38.45611°N 48.87861°E / 38.45611; 48.87861پۆتانەکان: 38°27′22″N 48°52′43″E / 38.45611°N 48.87861°E / 38.45611; 48.87861
وڵات ئازەربایجان
ناوچەئاستارا
بەرزایی
-٢٢ مەتر (−٧٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (2008)
 • سەرجەم١٦،١٣٠[١]
ناوچەی کاتیUTC+٤
کۆدی تەلەفۆن+٩٩٤ ١٩٥

جوگرافیا دەستکاری

کەشوھەوا دەستکاری

ئاستارا کەشوھەوای شێداری سنووری ژێر گەرمی ھەیە و کەشوهەوای هاوینەی گەرمی دەریای ناوەڕاستی هەیە. ئاستارا زستانی فێنک و تەڕ و ھاوینێکی گەرم و شێداری زۆری ھەیە، سەرەڕای ئەوەش بارانبارینی کەمتری ھەیە. بەڵام ڕێژەی بارانبارینی ساڵانەی شارەکە یەکێکە لە بەرزترین بارانبارینەکانی ئازەربایجانە.

شوێنەکان دەستکاری

 

دەریای قەزوین دەستکاری

دەریای قەزوین گەورەترین ئاوی ناوخۆیی لە جیھانە کە بە شێوەیەکی جیاواز وەکوو گەورەترین دەریاچەی جیھان یان دەریایەکی تەواو پۆلێن دەکرێت. ئاوێکە لە چوار لاوە بە وشکانی بەستراوە و دەکەوێتە نێوان ئەوروپا و ئاسیا، لە ڕۆژھەڵاتی زنجیرەچیاکانی قەوقاز و ڕۆژاوای ستێپی فراوانی ئاسیای ناوەندی. ڕووبەری دەریاکە ٣٧١،٠٠٠ی کیلۆمەتری چوارگۆشە و قەبارەکەی ٧٨،٢٠٠ی کیلۆمەتری سێجایە. سوێرییەکەی نزیکەی ١٫٢٪ مەزەندە دەکرێت، کە نزیکەی یەک لەسەر سێی سوێریی زۆربەی ئاوی دەریایە کە لە ناوچەکەدا دەبینرێت.

بورجی تەلەڤیزیۆنیی ئاستارا دەستکاری

لەگەڵ زۆربوونی خواستەکان لەسەر پەخشی تەلەڤیزیۆنی و پەیوەندییەکان لە سەرەتای سەدەی ٨٠ی ڕابردوودا، بورجی تەلەڤیزیۆنیی ئاستارا دروستکرا. بورجەکە بە شێوەیەکی ناوازە دیزاین کراوە، پێکھاتەیەکی پۆڵایین کە ھاوشێوەی خاچێکی ئاسۆییە بەستراوەتەوە.[١][٣]

ئابووری دەستکاری

ئاستارا دەکەوێتە تەنیشت سنووری ئێران کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ئێرانەوە بۆ خۆی ڕادەکێشێت، کە بە مەبەستی کڕینی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان دەچنە ئازەربایجان کە ڕەنگە لە ئێران بەو ئاسانییە پەیدا نەبن.[٤]

کەسانی ناودار دەستکاری

  • زیا بونیادۆڤ (١٩٢٣-١٩٩٧)، مێژوونووس و شەڕکەرێکی دێرینی ئازەربایجانی لە جەنگی جیھانی دووەم
  • ڤاگیف ئاخووندۆڤ (لەدایکبووی ١٩٥٠)، جێنەراڵ
  • کازم عەزیمۆڤ (لەدایکبووی ١٩٥١)، مێژوونووسێکی ئازەربایجانی لە بوارەکانی فەلسەفە، کولتوور، کۆمەڵناسی و ڕۆژھەڵاتناسی

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Astara TV Tower - SkyscraperPage Forum". Forum.skyscraperpage.com. Retrieved 2012-12-16.
  2. ^ "Climatebase". Retrieved June 9, 2012.
  3. ^ "picture".
  4. ^ The Tijuana of the Caspian: At the border between Azerbaijan and Iran, everything’s for sale: sex, booze, tattoos—and maybe some revolutionary fervor. By Peter Savodnik, December 2009, ATLANTIC MAGAZINE

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری