ئازەربایجان بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، لەو کاتەوە وەرزشوانانی ناردووە بۆ بەشداریکردن لە ھەموو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە. پێشتر ئازەربایجان وەک بەشێک لە شاندی یەکێتی سۆڤیەت لە ئۆڵۆمپیادەکانی لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٨٨ بەشدارییان دەکرد، دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩٢ بەشێک بوو لە تیمی یەکگرتوو، وەرزشوانانی ئازەربایجان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بە گشتی ٤٢ میدالیای بەدەستھێناوە. ھیچ مەدالیایەکی لە ئۆڵۆمپیادی زستانە بەدەست نەھێناوە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێنران.