ئارین میرکان
ئارین میرکان (لەدایکبووی ١٩٩٥ - مردووی ٢٠١٤) کە ناوی تەواوی دیلار گەنج خەمیس بوو فەرماندارێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بوو کە لە کاتی گەمارۆی کۆبانی گیانی لەدەستدا لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعشدا لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.[١] ئارین لە گردی مشتەنوور شانبەشانی فەرمانداری یەپەژە ڕۆژدا فەلات شەڕی دەکرد کە دواتر بوو بە فەرماندەی گشتیی یەپەژە.[٢] ئارین گیانی لەدەستدا دوای خۆتەقاندنەوەی بە ژمارەیەک چەکداری داعشدا لە پێناو ڕزگارکردنی ھاوڕێکانی، چالاکییەکەی ئارین یەکەم چالاکی لەم شێوەیە بوو لەلایەن چەکدارانی یەپەژەوە.[٢][٣]
دیلار گەنج خەمیس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٤ |
مەرگ | تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
ھۆکاری مەرگ | خۆکوشتن |
کار | ئارین میرکان |
ئارین میرکان[٤] تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو (یان ٢٢[٥]) و دایکی دوو منداڵ بوو.[٦] حاجی مەنسوور کە لێپرسراوێکی ئەمنی کوردە لە کۆبانی ڕایگەیاند کە شەڕڤانانی کورد ناچار بوون لە گردێکی ستراتیژی (مشتەنوور) لە باشووری کۆبانی پاشەکشە بکەن. ئارین لە دواوە مایەوە و ھێرشی کردە سەر چەتەکانی داعش لەکاتێکدا گەمارۆیان دەدا. لە کۆتاییدا ئارین ئەو تەقەمەنییانەی تەقاندەوە کە بە جەستەیەوەی لکاندبوو و لە ئەنجامدا ١٠ چەکداری داعشی کوشت.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ forestbather (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «To Arin Mirkan». From my Forest. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Mogelson، Luke (2017-10-30). «Dark Victory in Raqqa». The New Yorker. ISSN 0028-792X. لە 2018-01-22 ھێنراوە.
- ^ Smith، Lydia (2014-10-07). «Kurdish Female Fighters: The History of Women on the Frontline». International Business Times UK (بە ئینگلیزی). لە 2017-09-10 ھێنراوە.
- ^ ئ ا Defeating the Islamic State Group: The Battle for Kobani (بە ئینگلیزی). Mango Media Inc. 2015-03-30. ISBN 978-1-63353-172-7.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|agency=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ Dicle، Amed. «In memory of Arin Mirkan…» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 2017-09-10 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «In praise of Arin Mirkan | Brendan O'Neill». www.spiked-online.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.