ئارام شەیدا
هونەرمەندی میللی کورد
ئارام موحەممەد موستەفا ناسراوە بە ئارام شەیدا (لەدایکبووی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢) گۆرانیبێژێکی میللیی باشووری کوردستانە.
ئارام شەیدا | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کوردستان |
پیشە | گۆرانی بێژی میللی |
چالاکبوون | ٢٠٠٤ - ئێستا |
ئایین | موسڵمان |
مناڵ(ەکان) | ئارۆ، ئارا، شارۆ |
ژیاننامە
دەستکاریئارام شەیدا لەساڵی ١٩٨٢ لە پێنجوێن لەدایکبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاتژمێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و گوتی «لەساڵی ٢٠٠٤ یەکەم سێدیم خستە بازاڕەوە، لەبەندێک پێکھاتبوو بەناوی (مەھتاب)، بۆ ماوەی یەک کاژێر بەبێ بچڕان، دوای ئەوە بەندێکی ترم تۆمارکرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ بچڕان» [١] ئارام شەیدا زیاتر لە ١٠٠ ئاوازی ھەیە. لهگهڵ ههریهكه له ژهنیاران (هاوژین عطا ، سهرخێڵ جهزا، ئهیووب رۆژههڵاتی، ئاری فارووق) كاری كردووه ، خاوهنی سێ مناڵه.