ئابڕووچوونی ترامپ-ئوکراینا

ئابڕووچونی سیاسی ئەمریکا٢٠١٩

ئابڕوچوونی ترامپ-ئۆکڕانیا (بە ئینگلیزی: Trump–Ukraine scandal) بریتیی بوو لە ئابڕوچوونێکی سیاسی لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[١] لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، کارمەندێکی نەناسراوی حکومەتی ئەمەریکا ناڕەزایەتیی خۆی لە بەرامبەر پارێزەری سەرۆک دۆناڵد ترامپ، ڕودی جولیانی و کابینەکەی دەربڕی کە ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئوکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و داوایان لە حکومەتی ئوکرانیا کردبوو لێکۆڵینەوەی تایبەت دەربارەی جۆ بایدن و کوڕەکەی ھەنتەر بایدن ئەنجام بدەن کەوا لەو کاتەدا ڕکابەرایەتیی ترامپی دەکرد لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٠)دا، تاکوو لە بەرامبەردا کۆمەکی سەربازی ئەمەریکا لە ئوکرانیا درێژەی پێبدرێت.[٢] ناڕەزایەتییەکە بە داواکارییەکی ڕاستەوخۆی ترامپ بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە ھەڵبژاردنەکە لێکدرایەوە.[٣]

داواکارییەک لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ (ڕاست) لە سەرۆکی ئوکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی (چەپ) بۆ لێکۆڵینەوە لە کار و چالاکییەکانی جۆ بایدن و کوڕەکەی لە ئوکراینا و لەکەدارکردنی بایدن بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بە ھۆکاری سەرەکیی ئابڕووچوونەکە دادەنرێت.

ھەواڵەکە بووە ھۆکاری سەرەکیی دادگاییکردنی ترامپ و ناوبراو بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا دادگاییی کرا، بەڵام ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرد.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Veronica Stracqualursi & Michael Warren, Rudy Giuliani tells CNN he's unaware he's under investigation for Ukraine involvement, CNN (October 12, 2019): "the unraveling Ukraine scandal"
  2. ^ Savage، Charlie (October 4, 2019). «Read the Text Messages Between U.S. and Ukrainian Officials». The New York Times. لە October 11, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 5, 2019 ھێنراوە. A newly released set of text exchanges revealed details about President Trump's efforts to use American foreign policy to benefit himself. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ Barrett، Devlin (September 26, 2019). «Whistleblower claimed Trump abused his office and that White House officials tried to cover it up». The Washington Post. لە September 26, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 29, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ Fandos، Nicholas (September 24, 2019). «Nancy Pelosi Announces Formal Impeachment Inquiry of Trump». The New York Times. لە September 24, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 29, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)