وای-فای
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ته‌كنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi)ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه، ته‌كنۆلۆژیایه‌كه كه وشه‌كه‌ی له‌سه‌روو هه‌موو وه‌سف و پیاهه‌ڵدانێكه و چالاكیه‌كانی مایه‌ی سه‌رسامی و سه‌رسوڕمانه، چونكه ته‌نیا به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه سه‌رساممان ده‌كات، به‌ڵكو له‌وه‌ی له واقیعدا هه‌یه تێپه‌ڕده‌كات و ئه‌وه‌مان بۆ دێنێت كه ڕاستیه و واقیعه. له‌دوێنێدا به‌وه خۆشحاڵ بووین كه به‌هۆی تیشكی سووره‌وه ناردن و وه‌رگرتن هه‌یه كه له‌چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌ده‌ر نه‌بوو، له دوای ئه‌ویش ته‌كنۆلۆژیای تازه به بلوتوس سه‌رسامی كردین كه بۆ ته‌له‌فۆنی مۆبایل له 10 مه‌تر تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی كه ته‌كنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi) هات كه وه‌ك بازدانێك وابوو له جیهانی په‌یوه‌ندیكردن و ڕاگه‌یاندندا.
ته‌كنۆلۆژیای (Wi-Fi) كورتكراوه‌ی وشه‌ی (wireless Fidelity)یه، ئه‌مه‌ش مانای وردی و ڕێكوپێكی ده‌گه‌یه‌نێت له ناردن و وه‌رگرتنی شه‌پۆله بێته‌له‌كانه (لاسلكی). ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و ڕێگه‌یانه‌ی كه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دوو ئامێر یاخود پتر به‌شێوه‌یه‌كی بێته‌ل به‌یه‌كدییه‌وه، به‌كاردێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و كۆمپانیاكه‌وه بۆ مه‌به‌ستی چوونه ناو خزمه‌تگوزاری تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به كه‌مترین بڕی تێچووه‌وه به‌كاردێت.
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه به‌شێوه‌یه‌كی وا به‌رفراوان په‌ره‌بسێنێت و له ئاستێكدا گه‌شه بكات كه بتوانێت له‌ڕێی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌وه بچیته نێو تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك بیت و له‌هه‌ر كاتێكدا بێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به ڕاكێشانی تۆر و وایه‌ر بێت. هه‌روه‌ها وه‌ك وتمان ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه بۆ په‌یوه‌ندی بێته‌لیانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كاردێت و خاوه‌ن خێراییه‌كی به‌رچاوه بۆ گرێدان و په‌یوه‌ستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان. به‌كاربه‌رانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه له ساڵی 2008دا گه‌یشتۆته 271 ملیۆن كه‌س كه نزیكه‌ی 177 ملیۆنیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه. كۆمپانیاكان له‌و بواره‌دا هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی خستۆته‌گه‌ڕ و كۆی بودجه‌ی ته‌رخانكراویان له‌و بواره‌دا و له ساڵی 2007دا گه‌یشتۆته 3 بلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
وای فای نموونه‌یه‌كی بێته‌لی تۆری (LAN) و زامنكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كه كه مه‌وداكه‌ی له‌نێوان 30 بۆ 650 مه‌تردا ده‌بێت له‌نێوان ئامێره گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌ك مۆبایل و كۆمپیوته‌ری لاپتۆپدا و تاوه‌ره‌كانی وای فای دا.
ته‌كنۆلۆژیای (Wi-Fi)، ته‌كنۆلۆژیایه‌كی بێته‌له بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه ڕێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له دوورییه‌كی باوه‌پێكراودا سه‌باره‌ت به بنكه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی.
كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له توانایدایه له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیه‌وه فه‌راهه‌م بكات به‌مه‌رجێك ئه‌و ئامێره‌ی به‌كاری ده‌هێنێت تایبه‌تمه‌ندێتی وای فای (Wi-Fi) تێدا بێت.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌هه‌ر ئامێره‌كه‌وه گرێ بدات كه پشتی به‌م ته‌كنۆلۆژیایه به‌ستووه، جا له‌ماڵی خۆی بێت یاخود له چێشتخانه یان ئۆتێل یان فڕۆكه‌خانه یاخود له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كدا بێت كه خزمه‌تگوزاری وای فای تێیدا فه‌راهه‌م كراوه و ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به تۆڕی خزمه‌تگوزارییه‌وه بكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه له‌وانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، خێراییه به‌رچاوه‌كه‌یه‌تی له گواستنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌كانه كه ده‌گاته 11 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا، له‌شه‌پۆلێكی 100 مه‌تریدا بۆ ناوخۆ. لاینه باشه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای وای فای:
1. ئاسانی له به‌ستن و ئاماده‌كردنیدا.
2. بڕی تێچووه‌كه‌ی له‌ئاستێكی گونجاودایه.
3. له‌توانای تاكه ئامێرێكی بێته‌لدایه كه چه‌ند ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر به‌یه‌كدیه‌وه په‌یوه‌ست بكات. پره‌نسیپه‌كانی ئیشكردنی:
ئه‌م تۆڕه بێته‌له شه‌پۆله ڕادیۆییه‌كان به‌كاردێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری و سیگناڵه‌كان. به‌نزیكه‌یی وه‌ك ئامێری بێته‌ل و ئامێری پیشانده‌ری بینینی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن كارده‌كات. له‌ڕاستیدا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن (قسه‌كردن) ده‌چێت كه له‌سه‌ر ئامێری ڕادیۆیی نێره‌ر و وه‌رگر Transmitter و receiver (ئامێری بێته‌لی ده‌ستی) ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه كار ده‌كات:
1. ئامێره بێته‌له‌كه هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگێڕانی داتاكانی كۆمپیوته‌ره‌كه بۆ شه‌پۆلی ڕادیۆیی و له‌وه‌ودواش له‌ڕێی ئه‌نتێناكه‌وه ده‌ینێرێت.
2. ئامێری گۆڕه‌ره‌كه ئه‌م شه‌پۆله نێردراوانه وه‌رده‌گرێت و كۆده‌كانی ده‌كاته‌وه (هه‌ڵده‌وه‌شێنێت) (هه‌ڵده‌ستێت به وه‌ڕگێرانی بۆ زانیاری تایبه‌ت به‌كۆمپیوته‌ر) و له‌دوایدا ئه‌م زانیارییانه له‌ڕێی ته‌لێكه‌وه (وایه‌رێكه‌وه) ده‌نێرێت بۆ تۆڕی زانیارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له حاڵه‌تی وه‌رگرتنی زانیاری له تۆڕی زانیارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌كورتی ئامێری به‌كارهاتوو له ته‌كنۆلۆژیای وای فایدا ده‌توانێت شه‌پۆلی ڕادیۆیی بنێرێت و وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانێت (1 یان 0) له ته‌كنۆلۆژیای ژماره‌یدا بگۆڕێت بۆ شه‌پۆلی ڕادیۆیی.
جیاوازی نێوان شه‌پۆلی ڕادیۆیی ئاسایی و شه‌پۆلی وای فای:
1. شه‌پۆله‌كانی وای فای له‌سه‌ر له‌ره‌له‌ری (2,4 بۆ 5) گێگا هێرتز په‌خش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك به‌رزه له‌چاو ئه‌و له‌ره‌له‌رانه‌ی كه ته‌له‌فۆنه بێته‌ل و ئامێره بینینیه‌كان و ئامێری بێته‌لی ده‌ستگێڕ به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌م له‌ره‌له‌ره به‌رزانه‌ش ڕێگه به هه‌ڵگرتنی زانیاری زیاتر ده‌ده‌ن.
2. ته‌كنۆلۆژیای وای فای ستانده‌ردی پێوانی ژماره 802.11 به‌كارده‌هێنێت (ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه ڕێسایه‌كی یه‌كگرتووی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ تۆڕه بێته‌له‌كان) بۆ گه‌یاندنی تۆڕه‌كان به‌جۆرێك كه بتوانێت زانیارییه‌كان به‌خێرایی 11 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا بگوازێته‌وه به‌م ڕێگه‌یه. هه‌روه‌ها چه‌ند ستانده‌ردێكی دیكه هه‌ن له‌هه‌مان ده‌سته كه ده‌توانێت زانیارییه‌كان به‌خێرایی 54 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا بگوازێته‌وه. له ئاینده‌شدا گه‌لێك ستانده‌ردی له‌وه خێراتر به‌ڕێگه‌وه‌یه.
3. شه‌پۆله‌كانی وای فای ده‌توانن به خێراییه‌كی گه‌وره‌تر بگوازرێنه‌وه به به‌كارهێنانی شه‌پۆلی ڕادیۆیی سیانی (كه سێ له‌ره‌له‌ری هه‌یه) به‌جۆرێك كه له له‌ره‌له‌رێكه‌وه بازده‌ده‌ن بۆ له‌ره‌له‌رێكی دیكه و به‌مه‌ش هه‌لی پێكداچوون و به‌ناویه‌كداچوونی شه‌پۆله‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و ڕێگه ده‌دات به به‌كارهێنانی هه‌مان به‌سته‌ری بێته‌ل بۆ ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئامێره‌كان له‌هه‌مان كاتدا.
كێشه‌كانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه: ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه كۆمه‌ڵه كێشه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی به‌كارهێنانی شه‌پۆلی ڕادیۆییه‌كان له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا.
1. زۆری ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی كار ده‌كاته سه‌ر نایابی و خێرایی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه.
2. ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه ئه‌و خێراییه فه‌راهه‌م ناكات كه هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی خێرای وه‌ك (DSL) یان هێڵه‌كانی مۆدیۆمی ئاسایی (ته‌له‌فۆن) یاخود ڕیشاڵه‌كانی ڕووناكی (Fiber–optic cables) ده‌سته‌به‌ری ده‌كات.
3. پله‌یه‌كی به‌رزی سه‌لامه‌تی (سیكوریه‌تی) نییه، ڕه‌نگه سیگناڵه‌كانی له ڕادیۆییه‌كی هاوسێیه‌وه وه‌ربگرێت. 4. ناردنی بێته‌ل لاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی دووریی نێوان به‌كارهێنه‌ر و خاڵی مه‌به‌ست.
5. ڕه‌نگه هه‌مان سیگناڵ چه‌ند جارێك بێته‌وه (وه‌ربگیرێته‌وه) به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی (پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی) به‌هۆی دیوار و بیناكانه‌وه كه ئه‌مه‌ش پشێوییه‌ك دێنێته ئاراوه.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وای-فای تێدایە. |