شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی

(لە Urlەوە ڕەوانە کراوە)

شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی[١] (بە ئینگلیزی: Uniform Resource Locator یان URL)، بە نافەرمیی ناونیشانی وێب یان web address[٢]، ئاماژەیە بە ھەر سەرچاوەیەکی وێب کە شوێنی خۆی دیاری دەکات لەسەر ڕایەڵەیەکی کۆمپیوتەر لەگەڵ میکانیزمێک بۆ وەرگرتنەوەی. URL جۆرێکی تایبەتی ناسێنەری سەرچاوەی چوونیەکە (URI)[٣][٤] ئەگەرچی گەلێک کەس لەجێی یەکتر بەکاریان دەھێنێت. زۆربەی جاران URL بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە پەڕەیەکی وێب (ئەیچ تی تی پی)، بەڵام بۆ گواستنەوەی پەڕە (ئێف تی پی)، ئیمەیڵ، (مەیڵتو)، دەستپێگەیشتنی بنکەی دراوە (جەی دی بی سی) و زۆری تر بەکاردێت.

زۆربەی وێبگەڕەکان URL لەسەرە لەنێو باڕی ناونیشاندا نیشان دەدەن. URLێکی سادە دەکرێت ئەم شێوازەی ھەبێت http://www.example.com/index.html، کە پرۆتۆکۆلێک (http)، ناوی خانەخوێ (www.example.com) و ھەروەھا ناوی پەڕگەیەک (index.html) دەدات بەدەستەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ W3C (2009).
  3. ^ «Forward and Backslashes in URLs». zzz.buzz (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ RFC 3986 (2005).