یاقووتی ڕۆمان

(لە Ruby Romanەوە ڕەوانە کراوە)

یاقووتی ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Ruby Roman) جۆرێکە لە ترێ، لە ویلایەتی ئیشیکاوای سەر بە وڵاتی ژاپۆن بەرھەم دەھێندرێت و دەفرۆشرێت. ئەم میوەیە ڕەنگی سوورە و قەبارەکەی ئەوەندەی تۆپێکی تێنسە. ئەم ترێیە یەکەم جار لە ئایاری ٢٠٠٨ دەرکەوت و پاشان بە نرخی ١٠٠٫٠٠٠ یەن(٩١٠ دۆلار) بۆ ھەر ٧٠٠ گرامێک (ھێشووییەک) یان ٢٦ دۆلار بۆ یەک دەنک (بۆڵ) فرۆشرا. لە تەممووزی ٢٠١٦، یەک ھێشووی ٢٦ دەنکی یان کێشی ٧٠٠ گرام بوایە، بە نرخی ١٫١ میلیۆن یەن (نزیکەی ٨٤٠٠ دۆلار) دەفرۆشرا. لە ساڵانی سەرەتادا لە کانازاوا نمایش دەکرا و دەفرۆشرا. ھەر دەنکێک وە شوێنی فرۆشتنەکانی چاودێرییەکی زۆر وردی کوالێتییەکەیان دەکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری