(C) دۆزینەوەی ڤایرۆسی ھەوکردنی جگەر جۆری

خەلاتی نۆبێل لە کارەندامزانی یان دەرمان ٢٠٢٠: دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C)

ئەنجومەنی نۆبێل لە کارۆلینسکا ئینستۆتوت بڕیاریان دا کە خەڵاتی نۆبێلی ٢٠٢٠ لە کارەندامزانی و دەرمان ببەخشن بە هارڤی ئاڵتەر، مایکڵ هۆتەن، و چاڵز رایس بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C).


خەڵاتی نۆبێلی ئەم ساڵ دەبەخشرێت بە سێ زانا کە بەشدارییان کردووە لە دژی هەوکردنی جگەر کە بە خوێن دەگوازرێتەوە، ئەم ڤایرۆسەش کێشەیەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی جیهانی چونکە دەبێت بە هۆی دروستکردنی نەخۆشی درێژخایەنی جگەر، کە ئەستوور دەبێ لە پاشا دێتەوە یەک و دەپووکێتەوە و بەڕەنگی زراو زەرد هەڵدەگەڕێت، و شێرپەنجەی جگەر لە مرۆڤدا.

هارڤی ئڵتەر، مایکڵ هۆتەن، و چارڵز رایس چەندین پنچینەی نوێیان دۆزیوەتەوە کە بەرەو ناسینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) دەبات. پێش ئەو کارەیان، دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (A) و (B) بە چەند هەنگاوێکی گرنگ  بەرەو پێشهاتوون بەڵام زۆربەی حاڵەتەکانی  ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر کە بە خوێن دەگوازرێتەوە نەناسرابوون بۆیە دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) هۆکارەکانی ئەو حاڵەتە درێژخایەنانەی ئاشکرا کرد و پشکنینی خۆێن و دەرمانی نوێی گونجاو پەیداکران کە ژیانی ملیۆنەها مرۆڤی ڕزگارکردووە.

نەخۆشی هەوکردنی جگەر – هەڕەشەیەکی جیهانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەستکاری

هەوکردنی جگەر یان هێپەتایتەس، تێکەڵبوونێکی وشەی یۆنانییە بو جگەر و هەوکردن، کە بەگشتی بە پەتا دروست دەبێت هەرچەندە  بەکارهێنانی کحول بەخراپی، ژەهری ژینگەیی، و نەخۆشی بەرگری دژبەخۆ هەروەها دەبنە سەبەبی گرنگی ئەو ڤایرۆسە. لە ساڵی ١٩٤٠دا، ئاشکرابوو کە دوو جۆری سەرەکی نەخۆشی هەوکردنی جگەر هەیە. ئەوەی یەکەم کە ناوی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (A) یە، بە ئاوی پیس یان خواردن دەگوازرێتەوە و نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی زۆر جیددی دەکات چونکە دەتوانێت بەرەو حالەتی درێژخایەن بڕوات چونکە گەشەپێدان بە نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و شێرپەنجەی جگەر دەدات. ئەم جۆرەی نەخۆشی هەوکردنی جگەر شاراوەیە، بۆیە مرۆڤی ساغ بە بێدەنگی تۆۆش دەبێت بۆ چەند ساڵێک و دوای ئاڵۆزگاری جیددی سارهاڵ دەدات. نەخۆشی هەوکردنی جگەر کە بە خوێن دەگوازرێتەوە پەیوەندی هەیە بە نەخۆشی گرنگ و ڕێژەی مردن، و بۆتە سەبەبی زیاتر لە میلیۆنێ مردن لە هەر ساڵدا لە هەموو جیهاندا، لەبەر ئەوە بۆتە خەمێکی تەندروستی جیهانی کە بەراورد دەکرێت بە نەخۆشی ئەیدز و وەرەمی سیل.

نوێنەرێکی پەتای نەناسراو دەستکاری

ئامرازی سەرەکی بۆ دەستێوەردانێکی سەرکەوتوو لە دژی پەتا ئەوەیە کە دیاری نوێنەرەکان بکرێت. لە ساڵی ١٩٦٠دا، بارووک بلومبێرگ دیاری دەکات کە یەک شێوەی نەخۆشی هەوکردنی جگەر کە بە خوێن دەگوازرێتەوە بە سەبەبی ڤایرۆسێک بوو کە ناسراوە بە هەوکردنی جگەر جۆری (B). ئەو دۆزینەوەیە بەرەو پەرەسەندنی تاقیکردنەوەی دەستنیشان کردن و ڤاکسینێکی کاریگەر دەبات. لەبەر ئەم دۆزینەوەیە، بلومبێرگ خەڵاتی نۆبێلی لە کارئەندامزانی و دەرمان لە ساڵی ١٩٧٦دا پاداشت دەهێنێت.


لەو کاتە، هارڤی ئاڵتەر لە پەیمانگای تەندروستی نیشتیمانی ئەمریکا، ڕوودانی نەخۆشی هەوکردنی جگەی دەخوێند لەو نەخۆشانەی کە گواستنەوەی خوێنیان وەردەگرت. هەرچەندە فەحسی خوێن بۆ نەخۆشی هەوکردنی جگەر کە پەیوەندی هەیە بە گوانستنەوەی خوێن، کەم دەکاتەوە. بەڵام بۆ ئاڵتەر و هاوپیشەکانی دەرکەوت کە ژمارەیەکی زۆری حاڵەتەکان مابوونەوە. هەروەها پشکنینی  ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (A) لەم کاتەدا دروستبوو و ئاشکرا بوو کە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (A) سەبەبی ئەم حاڵەتانە نەبوو.


بووە سەرچاوەیەکی خەمی گەورە کە ژمارەیەکی زۆر لە وانەی خوێن گواستنەوەیان وەردەگرت تووشی ڤایرۆسی درێژخایەنی هەوکردنی جگەر دەبوون لەبەر نوێنەرێکی پەتای نەناسراو. ئاڵتەر و هاوبەشەکانی پێشانیان دا کە خوێنی نەخۆشەکانی هەوکردنی جگەر دەتوانێت شیمپانزی تووش بکات، کە تەنها کەوتنەبەرە بێجگە لە مرۆڤ. خوێندنی دواتر دەردەخات کە ئەو نوێنەرەی پەتای نەناسراو سیفەتی ڤایرۆسی هایا. پشکنینە ڕێک وپێکەکەی ئاڵتەر پێناسەی شێوەیەکی نوێ و جیاوازی ڤایرۆسی درێژخایەنی هەوکردنی جگەر دەکات. ئەم نەخۆشییە نادیارە بە هەوکردنی جگەر  ”نۆن A، نۆن B" ناسراوە.

دیاری کردنی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) دەستکاری

دیاری کردنی ئەم ڤایرۆسە نوێیە ئیستا بۆتە گرنگییەکی زۆر. هەموو تەکنیکە ئاساێکان بۆ ناسینەوەی ڤایرۆس بەکار هاتن بەڵام ڤایرۆسەکە دەردەچێت لە تەنهایی بۆ ماوەی دۆ ساڵ. مایکڵ هۆتەن، کە بۆ کۆمپانیایەکی دەرمان کە ناسراووە بە شیرۆن کاری دەکرد، ئەنجامی ئەو کارە سەختەی کە پێویستە بۆ جیاکردنەوەی ڕیزبەندی بۆماوەزانی ئەم ڤایرۆسە دەدات. هۆتەن و هاوپیشەکانی کۆکردنەوەیەکی پارچەی دی ئێن ئەی (DNA) لە نوکلێیک ئاسەدز کە لە خوێنی شیمپانزییەکانی تووش بوون دروست دەکەن. زۆربەی ئەم پارچانە لە جینۆمی شامپانزییەکان خۆیانەوە دەهات، بەڵام توێژەرەکان پێشبینییان کرد کە لەوانەیە هەندێک لە ڤایرۆسە نەناسراوەکەوە وەرگیرابن. لەسەر ئەو گریمانە کە دژتەنی دژ ئەم ڤایرۆسە لەوانەیە دیاری بن لە خوێن کە وەرگیراوە لەو نەخۆشانەی کە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەریان هەیە، توێژەرەوەکان خوێنی نەخۆشەکانیان بەکار هێنا بۆ ئەوەی پارچەی درووستکردنی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی (DNA)  بدۆزنەوە کە پرۆتینی ڤایرۆس ئینکۆد دەکات. دوای پشکنینێکی گشتیگەر، یەک درووستکردنی پۆزەتیڤ دۆزرایەوە. کاری زیاتر پێشان دەدات کە ئەم درووستکردنە لە ڤایرۆسی ئار ئێن ێەی (RNA)  وەرگیراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی فلاڤیڤایرۆس (Flavivirus) و ناوی لێ دەنێت ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C). هەبوونی دژەتەن لە نەخۆشەکانی هەوکردنی جگەر درێژخایەن پێشان دەدات کە ئەم ڤایرۆسە نوێنەرە ناسراوەکەیە.


دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) یەک لا کراوە بەڵام یەک پارچەی گرنگ مابوو: ئەم ڤایرۆسە بە تەنها دەبێت بە سەبەبی نەخۆشی هەوکردنی جگەر؟ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، زاناکان لێ کۆڵینەوەیەکیان کرد بۆ ئەوەی بزانن ئەگەر ئەم ڤایرۆسە دروستکراوە دەتوانێت دووبارە بکرێتەوە و ببێتە هۆی نەخۆشێکە. چارڵز رایس، توێژەرێک لە زانکۆی واشینگتۆن لە ساینت لوویس، لەگەڵ گرووپی دیکە کە کاریان دەکرد لەسەر ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی (RNA)، لەوەوپێش گومانان کرد کە ناوچەیەک لە کۆتایی جینۆمی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) لەوانەیە گرنگبێت بۆ دووبارەکردنەوەی ڤایرۆس. رایس هەروەها تێبینی بۆ ماوەی جیاوازی لە ڤایرۆسی جودا دەکات و وادادەنێ کە هەندێک لەوانەیە ڕێ لە دووبارەوەکردنەوەی ڤایرۆس بگرن. بەڕێگای ئەندازیاری بۆماوەیی،  رایس ئار ئێن ئەی (RNA)یەکی جیاوازی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) کە بریتییە لە ناوچەی تازەی جینەوم و بەتاڵە لە بۆماوەزانی جیاواز. کاتێک ئەم ئار ئێن ئەی (RNA)یە بە دەرزی لێدرایە جگەری شیمپانزی، ڤایرۆسەکە لەناو خوێنیان بینرا وەکو ئەو مرۆڤانەی کە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C)یان هەیە. ئەمە بەڵگەی کۆتایی بوو کە درێژخانەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) بەتەنها دەتوانێت سەبەبی ئەم حاڵەتانەی هەوکردنی جگەر بێت کە بە خوێن دەگوازرێتەوە.

گرنگی ئەم دۆزینەوەیە دەستکاری

دۆزینەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) بەرهەمێکە لە شەڕی دژی نەخۆشی ڤایرۆسی. لەبەر ئەم دۆزینەوەیە، تاقیکردنەوەی زۆر حەساسی خوێن بۆ ئەم ڤایرۆسە ئێستا بەردەستە و ئەمە شێوەیەکی بنەڕەتی بڵاو کردنەوەی هەوکردنی جگەر بە خوێن گواستنەوە لا دەبات لە زۆر بەشی جیهاندا، بۆیە تەندروستی جیهانی زۆر باشتربووە. ئەم دۆزینەوەیان هەروەها رێ بە پەرەسەندنی خێرای دەرمانی دژەڤایرۆس دەدات لە هەوکردنی جگەر. بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەتوانێت بکرێت، ئەمەش پاز دەدات بە لەناو بردنی ئەم ڤایرۆسە لە جیهاندا. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، هەوڵدانی نێودەوڵەتی پێویستە بۆ ئاسانکردنەوەی پشکنینی خوێن و دروستکردنی دەرمانی دژەڤایرۆس بۆی بەردەستبێت لەناو کۆی زەوی.

هارڤی ئاڵتەر دەستکاری

هارڤی ئاڵتەر، لە ساڵی ١٩٣٠ لە دایک بووە لە شاری نیو یۆرک. بڕوانامەی پزیشکی لە زانکۆی ڕۆچێستەر قوتابخانەی پزیشکی وەرگرتووە و دەرمانی ناوخۆیی خوەندووە لە نەخۆشخانەی سترۆنگ مەمۆریەل و لە نەخۆشخانەی زانکۆی سیاتڵ. لە ساڵی ١٩٦١، دەچێتە پەیمانگای نیشتیمانی تەندروستی (NIH) وەک یاریدەدەری پزیشکی. چەند ساڵێک بەسەر دەبات لە زانکۆی جۆرجتاون پێش ئەوەی بگەڕێتەوە پەیمانگای نیشتیمانی تەندروستی (NIH) لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ ئەوەی بچێتە لقی بنکەی پزیشکی خوێن گواستنەوە وەک توێژەرەوێکی پایەبەرز.

مایکڵ هۆتەن دەستکاری

مایکڵ هۆتەن، لە بەریتانیا لە دایک بووە. بڕوانامەی دکتۆرای لا ساڵی ١٩٧٧ لە کینگز کۆلێژ لە لەندەن وەرگرتووە. دەچێتە کۆمپانیای جی دی سێڕل (G. D. Searle Company) پێش ئەوەی پچێت بۆ کۆمپانیای شەرۆن (Chiron Corporation) لە ئێمریڤڵ، کالیفۆرنیا، لە ساڵی ١٩٨٢. لە ٢٠١٠ خۆی دەگوازێتەوەبۆ زانکۆی ئالبێرتا و ئێستا سەرۆکی توێژینەوەی نایابی کەنەدایە لە زانستی ڤایرۆس و پرۆفیسۆری لیی کا شینگە بۆ زانستی ڤایرۆس لە زانکۆی ئالبێرتا کە هەروەها بەڕێوبەری پەیمانگای لیی کا شینگە بۆ بەکارهێنانی زانستی ڤایرۆس.

چارڵز رایس دەستکاری

چاڕلز رایس، لە ساڵی ١٩٥٢ لە ساکرەمێنتۆ لە دایک بووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە ساڵی ١٩٨١ لە کالیفۆرنیا ئینستۆتیوتی تەکنەلۆجیا وەرگرتووە. گرووپی توێژینەوەی دادەمەزرێنێت لە زانکۆی واشینتۆن قۆتابخانەی پزیشکی سەینت لوویس لە ساڵی ١٩٨١ و بوو بە پرۆفیسۆر لە ١٩٩٥. لە ساڵی ٢٠٠١ بووە بە پرۆفیسۆر لە زانکۆی ڕۆکەێلەر لە نیو یۆرک. لە ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٨ بەڕێوبەری زانستی بووە، لە بنکەی خوێندنی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) لە زانکۆی ڕۆکەفێلەر.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Nobel Prize in Physiology or Medicine 2020: Discovery of Hepatitis C virus". ScienceDaily (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-03.