یەشباق
یەشباق یان ئیشباق، پێنجەمین کوڕی پێغەمبەر ئیبراھیمە لە ھاوسەرەکەی قەتوورە، کە دوای مردنی ھاوسەری یەکەمی بەناوی سارا ھاوسەرگیری لەگەڵ کردووە. لە براکانی: زیمران و میدیان مەدان و یۆقشان و شوەح.
لە مێژوو
دەستکاریوەک مێژوونووسی جوولەکە یۆسێفۆس باسی لەوە کردووە کە ئیبراھیم کوڕەکانی لە ناوچەی دوور لە خاکی بەڵێندراو دابەش کردووە بۆ ئەوەی لە موڵک و ماڵی ئیسحاق دووریان بخاتەوە. لەسەر بنەمای بەڵێنی خودا بۆ بڵاوکردنەوەی نەوەکانی لەسەر زەویدا، کوڕەکانی قەتوورە لە ناوچەکانی "العربية الخيرة" دەژیان کە دەگەیشتنە دەریای سوور.[١][٢][٣]