یۆک یان یۆڕک (بە ئینگلیزی: York) شارێکی ئینگلستانە کە ڕووبارەکانی ئۆس و فاس لەو شارە بە یەک ئەگەیێن و لە ناوچەی یورکشایر ھامبر لە باکووری ئەو وڵاتە ھەڵکەوتووە.[١] بەپێی سەرژمارییەکان لە ساڵی ٢٠١١ دانیشتووانی ئەم شارە ١٥٣٧١٧ و بە شارۆچکەکانی دەوروبەر ٢١٠٦١٨ کەس بووە و گەورەیی شارەکە دەگاتە ٢٧١ کیلومەتری چوارگۆشە.

یۆک
شار
York
وێنەی چەند شوێنی شاری یۆک
وێنەی چەند شوێنی شاری یۆک
وڵاتئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
 • سەرجەم٢١٠٦١٨
وێبگەhttps://www.york.gov.uk/

مێژوو دەستکاری

شاری یۆرک لە ساڵی ٧١ زایینی بە دەس ڕۆمییەکان بوونیاد نرا. لەو کاتەدا ئەم شارە بوو بە پایتەختی یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی بە ناوی بریتانیا ئینفێرێۆر.

لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ زایینی ئەم شارە بوو بە سەنتەری ئەسڵی شەبەکەی شەمەندەفر لە ئینگلستان و ھەوەھا ناوەندی بەرھەمھێنانی شیرینی.

تایبەتمەندی دەستکاری

یۆرک یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی ئینگلستانە کە ناوبانگی زۆری لە ئەرووپا و جیھاندا ھەیە. گرینگترین جێگە گەشتیارییەکانی ئەو شارە، بورج و بینای کلیفۆرد، مۆزەخانەی ڤایکینگەکان و مۆزەخانە شەمەندەفەرە.[٢] یانەی تۆپی پێ یۆک سیتی یەکیک لە یانە ناودارەکانی ئینگلستانە کە لە سالی ١٩٩٥–٩٦ زایینی مەنچستریوونایتدی بردەوە.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ گەشتیاری بۆ یۆک
  2. ^ شاری یۆکگەشتیاری بۆ ئینگلستان

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری