یوسف ئەمین
یوسف وەلی فایەق ئەمین ( بە عەرەبی: يوسف والي فائق أمين ; لەدایکبووی ٢١ی ئابی ٢٠٠٣) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەرە لە شاری ئیسن ی ئەڵمانیـا لە ماڵباتێکی کـــورد لە دایك بووە وەک یاریزانی باڵ یاری دەکات ، ئەو یاریزانە ئێستا لە یانەی ئینتراخت براونشڤایگە کە لە پلە دووی ئەڵمانیا دێت و لە ۲۰۲۳ لە لایەن خیسوس کاساسی ڕاهێنەر بانگێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی نیشتیمانی عێراق کرا و لەمانگی ۱۱ی هەمان ساڵ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئەندەنوسیا لە یەکەم یاری بە درێسی شێرەکانی ڕافیدەرین تەنها ۲۲ خولەك یاریکرد و گـۆڵــــێکی تۆمارکرد ، پێش ئەوەی یاری بۆ عێراق بکات یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوانی ئەڵمانیا کردووە. [١]
یوسف ئەمین | |
---|---|
لەدایکبوون | ئێسن، ئەڵمانیا | ٢١ی ئابی ٢٠٠٣
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Feyenoord Academy |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 27 |
- ژیانی وەرزشی
یوسف ئەمین لە تەمەنی چوار ساڵی لە ئەکادیمیای بوخوم دەستی بە یاری کردوە دواتر چۆتە یانەی بورسیا دۆرتموند ماوەی پێنج ساڵ لەوێ بووە گەیشتۆتە تیپی ژێر حەڤدە ساڵانی دۆرتمۆند و دوو یارییشیی بە درێسی یانەکە کردووە ، لە ساڵی ۲۰۲۰ چووە یانەی ڤیکتۆریا کۆڵن پاشـــان پەیوەندی بە یانەی فاینۆردی هۆلەندیەوە کرد کــۆتـا گواستنەوە بۆ یانەی (ئینتراخت براونشڤایگ) بووەو ئێستا یاریزانی یانەکەیە ، لەگەڵ لاوانی خوار ۲۰ ساڵییش لە عێراق ٥ یاری ئەنجام داوە گۆلێک و ئەسیستێکی هەیە ، کاتێک بانگێشتی هەڵبژاردەی تیپی یەکەمی عێراق کــرا لە یاری بەرامبەر ئێندۆنیزیا لە خولەکی ٦٤ هاتە ناو یاریگا لە خولەکی ٨۱ یەکەم گۆلی خۆی لەگەڵ شێرەکانی ڕافیدەین تۆمارکرد یاریەکەشیان بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ یوسف ئەمین لە ساکروێی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یوسف ئەمین تێدایە. |