یوبی سۆفت+ (بە ئینگلیزی: +Ubisof) خزمەتگوزارییەکی یارییە ڤیدیۆییەکانە، لەسەر بنەمای بەشداریکردن لە کۆمپانیای یوبی سۆفتەوە کە دەستڕاگەیشتن بە دابەزاندن و یاریکردنی یارییەکان لە کتێبخانەی یوبی سۆفتەوە بە پارەیەکی مانگانە دابین دەکات.[١] یوبی سۆفت+ دەستڕاگەیشتنێکی بێسنوور بۆ بەشداربووان دەدات بە پەڕەیەک کە زیاتر لە ١٠٠ یاری لە کۆمپیوتەرەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆزدا ھەیە، لەوانەش ناونیشانەکانی وەک ئەساسینز کرید ڤالھالا، واچ دۆگز: لێجن و ئیمۆرتاڵس فێنیکس ریسینگ.  ھەروەھا یوبی سۆفت+ وەشانی Premiumی یارییەکان و ناونیشانە کلاسیکەکان و پاکێجی ناوەڕۆکی زیادە لەخۆدەگرێت.[٢] بە بەشداریکردنی Ubisoft+ دەتوانرێت یارییەکان دابەزێنرێت و لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز یاری پێبکرێت بە بەکارھێنانی ئامێری دەستپێکردنی یارییەکانی Ubisoft Connect بەخۆڕایی.[٣] کۆمپانیای یوبی سۆفت خزمەتگوزاری نوێی بەشداریکردنی خۆی لە E3 2019 ڕاگەیاند. ئەم خزمەتگوزارییە ناوی Uplay+ە.  لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆمپانیای Uplay+ ناوی گۆڕدرا بۆ Ubisoft+ و خزمەتگوزارییەکانی بۆ پلاتفۆرمی یاری ھەورەکانی Amazon Luna و Google Stadia بۆ بەشداربووانی ئەمریکی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ و کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری