یانەی وەرزشی تەڵەبە

زمان

یانەی وەرزشی تەڵەبە (بە عەرەبی: نادي الطلبة الرياضي، واتا: 'یانەی وەرزشیی خوێندکاران') یانەیەکی وەرزشی پیشەگەری عێراقییە و بنکەکەی لە شاری ڕوسافەی بەغدایە. یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداری دەکات کە بەرزرترین ئاستی تۆپی پێی عێراقە. یانەکە لە ساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە و ناوی پێشووی ئەلجەمییە بووە، بەڵام پێش وەرزی ١٩٧٨–١٩٧٩ بە تەڵەبە ناسرا، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەیەکی نوێ بە ھەمان ناو یەکیان گرت. یاریگاکەیان ناوی یاریگای تەڵەبەیە.[١]

تەڵەبە

لۆگۆی یانەی وەرزشی تەڵەبە
ناوی تەواویانەی وەزرشیی تەڵەبە
نازناوڕێک پۆشەکان
ناوی کورتکراوەTSC
دامەزراندن١٩٦٩
یاریگایاریگای مەدینە، بۆیارییەکانی خول
یاریگای تەڵەبە، بۆ یارییەکانی جام
پانتایی٣٢٬٠٠٠ بۆ یارییەکانی خول
٦٬٠٠٠ بۆ یارییەکانی جام
خولخولی ئەستێرەکانی عێراق

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Al-Talaba SC – Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.