یانەی وەرزشیی زاخۆ

یانەیەکی وەرزشیی کوردی

یانەی وەرزشیی زاخۆ (بە کوردیی باکووری: یانا زاخۆ یا وەرزشی[ئ])یانەیەکی وەرزشییە لە زاخۆ، ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە.[١][٢] یانەکە بەشدارە لە خولی ئەستێرەکانیی عێراق و خولی نایابی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٥ یاریگاکەیان نۆژەنکردەوە و بەناوی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ کرایەوە.

یانەی زاخۆ
ناوی تەواویانا زاخو یا وەرزشی
نازناوکوڕێن خابور – Kûrên xabûr
بە کوردیی سۆرانی: کوڕانی خابور
ناوی کورتکراوەیانەی زاخۆ
ZAK
دامەزراندن١٩٨٧؛ ٣٧ ساڵ لەمەوپێش (١٩٨٧)
زەوییاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ
پانتایی٢٥٫٠٠٠
سەرۆکی یانەی زاخۆعەمار فەرھاد ئاغا
ڕاھێنەرتەڵاڵ بەلوشی
خولخولی ئەستێرەکانیی عێراق
خولی نایابی کوردستان

تۆپی پێ لە زاخۆ لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠ەوە بە شێوەیەکی نافەرمی ئەنجام دەدرا و زۆرێک لە یارییە ناپیشەییە ناوخۆییەکان و پێشبڕکێی قوتابخانەکان بە بەردەوامی لە زاخۆ یان لە شارۆچکەکانیی دەوروبەر بەڕێوەدەچوون. ئەمەش دواجار بووە ھۆی پێکھێنانی یەکەم یانەی تۆپی پێ لە زاخۆ لە ساڵی ١٩٤٨؛ کە لە کرێکارانی ناوخۆیی و گەنجان پێکھاتبوو.[٣]

یاریگا

دەستکاری

لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ یانەی زاخۆ بە یارییەکی دۆستانەی نافەرمی بەرامبەر ھەڵبژاردەی عێراق ئاھەنگی کردنەوەی یاریگا نوێیەکەی کە بە یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ ناسراوە، سازکرد.[٤]

ڕکابەری

دەستکاری

گەورەترین ڕکابەریی یانەی زاخۆ یانەی دھۆکی دراوسێیەتی، لەژێر ناوی «دێربی بادینان». ھەروەھا ڕکابەریی نێوان زاخۆ و یانەی ھەولێر بە «دێربی کوردستان» ناسراوە.

دەستکەوتەکان

دەستکاری
  • خولی پلە یەکی عێراق
    • براوەی وەرزی ١٩٩١–١٩٩٢
  • خولی نایابی عێراق
    • پلەی دووەمی وەرزەکانی ٢٠٠١–٢٠٠٢، ٢٠١٨–٢٠١٩
  • جامی کوردستان
    • ٢ جار براوەی وەرزەکانی ٢٠١٠–٢٠١١، ٢٠١١–٢٠١٢
  • جامی سوپەریی کوردستان
    • ٢ جار براوەی وەرزەکانی ٢٠١٠–٢٠١١، ٢٠١١–٢٠١٢

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ لاتینی: Yana Zaxo ya werzişî

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Iraq - Foundation Dates". www.rsssf.org. Retrieved 2024-06-05.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 16ی Decemberی 2018. Retrieved 22ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "منتديات كووورة". forum.kooora.com. Retrieved 2024-06-05.
  4. ^ https://www.alghadpress.com/Ar/news/31885/منتخب-العراق-يسجل-فوزا-في-افتتاح-مل[بەستەری مردوو]