یانەی ئیتیحاد (جەدە)

یانەی ئیتیحادی عەرەبی سعودی ( بە عەرەبی: نادي الإتحاد العربي السعودي‎ )، بە سادەیی بە ئەل ئیتیحاد و ھەروەھا بە ئیتیحاد جدە ناسراوە ( بە عەرەبی: إتحاد جدة‎ )، یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەرە و بنکەکەی دەکەوێتە شاری جەدە لە عەرەبستانی سعودی و لە ساڵی ١٩٢٧ دامەزراوە [١] یانەکە ھەموو مێژووی خۆی لە خولی پلە یەکەمی تۆپی پێی سعودیە بەسەر بردووە کە لە ئێستادا بە خولی پیشەگەری سعودی ناسراوە. [٣]

یانەی ئیتیحاد (جەدە)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم


یارییەکانی یانەی ئیتیحاد لە یاریگای سەرەکی شاری جەدە لە کۆمەڵگەی شاری وەرزشی شا عبدالله ئەنجام دەدرێت کە دووەم گەورەترین یاریگایە لە سعودیە و جێگای ٦٢ هەزار و ٣٤٥ ھاندەر دەبێتەوە[١] ئیتیحاد ڕکابەرییەکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی ھیلال ھەیە کە بە کلاسیکۆی سعودیە ناودەبرێت بە بوونی دیارترین و زۆرترین بینەری یاریی ساڵانەی تۆپی پێی سعودی دادەنرێت.[٤]

ئیتیحاد کۆنترین یانەی وەرزشییە لە سعودیە کە تا ئێستاش ماوەتەوە و بەردەوامە لە ڕکابەریکردن، بەو پێیەی یانەکە لە ساڵی ١٩٢٧ دامەزراوە[٤] سەرکەوتووترین قۆناغ لە مێژووی یانەکەدا ساڵانی نەوەدەکان و ٢٠٠٠ەکان بوو، کاتێ یانەکە ژمارەیەکی زۆر نازناو و دەستکەوتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەیی و تەنانەت جیھانیشدا بەدەستھێنا و ئاستی گەیشتە لوتکەو توانی پلەی چوارەمی لە پاڵەوانێتی جیھانی یانەکانی فیفا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ژاپۆن مسۆگەر بکات، ھەروەھا وەک میوانداری جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٣ لە سعودیە یاری دەکەن.[١]

یانەی ئیتیحاد بە یەکێک لە سەرکەوتووترین یانە ئاسیاییەکان دادەنرێت لەسەر ئاستی ناوخۆ و کیشوەریدا، بەو پێیەی دووجار لەسەریەک نازناوی خولی پاڵەوانانی ئاسیایان بەدەستھێناوە، ھەروەھا جارێک براوەی جامی ئاسیا، جامی پاڵەوانانی GCC و خولی پاڵەوانانی عەرەبی ھەریەکەیانی یەکجار بەدەستھێناوە[٥] ھەروەھا لە ناوخۆشدا یانەی ئیتیحاد دووەم سەرکەوتووترین یانەی سعودیە بە نۆ نازناوی خول و نۆ نازناوی جامی شا و ھەشت نازناوی جامی شازادەی جێنشین و سێ نازناوی جامی فیدراسیۆنی سعودیە و یەک جامی سوپەری سعودی.[٤] [٥] [٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ "Al-Ittihad Club History". www.footballhistory.org. Archived from the original on 2020-08-09. Retrieved 2021-12-17.
  2. ^ "Saudi Arabia's PIF takes over Al-Ittihad, Al-Nassr, Al-Hilal and Al-Ahli". BBC Sport. 5 June 2023.
  3. ^ "Club | Saudi Professional League Association". spl.com.sa. Archived from the original on 2021-12-17. Retrieved 2021-12-17. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا ب "Saudi Arabia's Eternal Rivalry: Al Hilal v Al Ittihad". the-AFC (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2021-12-17. Retrieved 2021-12-17.
  5. ^ ئ ا "Tale of two winners: Al Hilal 2019 v Al Ittihad 2004-05". the-AFC (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2021-12-17. Retrieved 2021-12-17.
  6. ^ "Al Ittihad Football Club recognised by Guinness World Records for back-to-back AFC Championship league wins". Guinness World Records (بە ئینگلیزی). 2015-05-27. Archived from the original on 2021-09-24. Retrieved 2021-12-17.