یانیس ڕیتسووس (بە یۆنانی: Γιάννης Ρίτσος) (لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٠٩–مردووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠، ئاتێن) شاعیری سەردەمی یوونان بوو.

ڕیتسووس بە یەکێک لە شاعیرە دیارەکانی سەردەم دێتە ئەژمار. ساڵی ١٩٧١ کە پابلۆ نێرۆدا، شاعیری گەورەی شیلی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی پێ بڕا، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، گوتی: «لەم جیھانەدا شاعیرێک دەژی کە لە من زیاتر شایانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەیە، ئەویش یانیس ڕیتسووسە.»[١]

وەرگێڕان بە کوردی دەستکاری

ئەم بەرھەمانەی یانیس ڕیتسووس کراونەتە کوردی:

  1. قەرتاڵەیەک پڕ لە ڕۆژباش[٢] (ھەڵبژاردەی شێعری ڕیتسووس) - وەرگێڕ: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نفس عمیق (گزینە اشعار یانیس ریتسووس)، زمانی، بابک (وەرگێڕ)، نیماژ، تاران: ٢٠١٥
  2. ^ قەرتاڵەیەک پڕ لە ڕۆژباش، ئیسماعیل زادە، ئیسماعیل (وەرگێڕ لە فارسییەوە)، دەزگای ئاراس، ھەولێر: ۲۰۰۷