یاسەمین قازی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی یەمەنییە کە منداڵانی ناو جەنگی یەمەنی ڕزگاردەکرد، لە ئازاری ٢٠٢٠ خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

یاسەمین قازی

یاسەمین قازی، ساڵی ٢٠٢٠
لەدایکبوون١٩٨٦
نەتەوەیەمەنی
پەروەردەزانکۆیەک لە سەنعا
ناسراوە بەڕزگارکردنی منداڵانی جەنگ

ژیان دەستکاری

یاسەمین لەساڵانی نزیک ١٩٨٦ لەدایکبووە، لەناوچەیەکی گوندنشین. باوکی ھانی یاسەمینی دا تاکوو بخوێنێت، ئەمەش وێڕای ئەو ھەموو تانە و تەشەرەی ڕووبەڕووی بوویەوە بۆ ناردنی کچەکەی بۆ خوێندن، لەکۆتاییدا یاسەمین خوێندنی لە زانکۆیەکی سەنعا خوێند.[٢]

دواتر یاسەمین لە ڕۆژنامە لۆکاڵییەکان دەستیکرد بەکاری ڕۆژنامەوانی.[٢] یاسەمین لەکاتی بەھاری عەرەبی، لە گۆڕەپانی گۆڕانکاری قسەی بۆ خەڵک دەکرد.[٣] ھەروەھا یاسەمین یەکێک بوو لەو ژمارە ژنە کەمانەی کە ڕووماڵی بەھاری عەرەبییان دەکرد لە یەمەن.[٤] لە ساڵی ٢٠١٠، لەگەڵ خووشکەکەی ئینتسار قازی بەیەکەوە ڕێکخراوی 'کچانی ماریب'یان دامەزراند کە سەرەتا شکستی ھێنا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێکخراوەیەکەیان زیندووکردەوە کاتێک جەنگ لە یەمەن ھەڵگیرسا. لەکاتی جەنگەکە یاسەمین خووشکەزا ١٥ ساڵانەکەی لەدەستدا بەھۆی جەنگەوە، لەبەرئەوەی لەخێزانێکی ھەژاربوو ئەوا ناچاری کردبوو پەیوەندی بە لایەنە چەکدارییەکانەوە بکات و ئەوانیش لەبەر توانا و گەنجییەتی ڕەتیان نەکردەوە.[٢]

یاسەمین و خووشکەکەی کاریان لەگەڵ سوپای یەمەنی دەکرد بۆکەمکردنەوەی بەشداری منداڵان لە جەنگ، یاسەمین ھەوڵی ئەوەی دەدا کە ڕێگا لە وەرگرتنی منداڵان بکات لە ھێزە چەکدارییەکان ھەربۆیەش لەگەڵ ئەفسەرە پلە باڵاکان کاری دەکرد.[٤]

یاسەمین فیلمێکی بەرھەمھێنا بۆئەوەی ڕوونکردنەوە لەسەر کێشەی ونبوونی ژنان و منداڵان بکات لەکاتی جەنگ. یاسەمین لەبارەی حەزی ژنانی یەمەنی ئاگاداربوو کە دەیانویست بچنە زانکۆکان و ڕێگای دووریش ببڕن بۆئەوە. ڕێکخراوەکەی ئەو ھانی خاوەنکارەکانی دەدا کە ژنان دابمەزرێنن چونکە ئەو ژنانە چیتر نایانەوێت تەنیا بینەری داھاتووی یەمەن ببن.[٥]

لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێبەخشرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی لە یەمەن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "2020 International Women of Courage Award". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-13.
  2. ^ ئ ا ب "Yemeni human rights advocate speaks in San Diego". San Diego Union-Tribune (بە ئینگلیزی). 2020-03-12. Retrieved 2020-03-14. ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "?You know, we just want the basics,? says Yasmin al Qadi, a 27-year old feminist and activist who was one of the first to speak during the early days of the revolution at the ironically named Change Square, who bitterly complains of how little has changed | Editorial picture agency Felix Features". felixfeatures.photoshelter.com. Retrieved 2020-03-14. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-14.
  5. ^ Al-Sakani, Ali Al-Oqabi & Ali. "Breaking stereotypes, women from Marib are attending university in record numbers". Almasdar Online. Retrieved 2020-03-15. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.