یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی دەستدرێژیکەر

یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا یان یاسای ھاوسەرگیری لاقەکەر یاسایەکە دەربارەی لاقەکردن کە ھەڵدەستێت بە رزگارکردنی ھێرشکەر لە رێکاری دادگای کردن و بێ تاوان کردنی لە کردەکانی: لاقەکردن، دەستدرێژی سێکسی، فڕاندن و کردە ھاوشێوەکانی ئەگەر کەسی ئەنجامدەر ھەستێت بە ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ قوربانییەکەدا و لە ھەندێک دەسەڵاتی یاسایی دا ئەگەر بەس پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ بکات. ئەم جۆرە یاسایە ڕێگایەکی یاساییە کە لاقەکەرەکە خۆی دەربازبکات لە دادگایکردن و سزادانی.[١] سەرەڕای بوونی یاساکە لە چەند دەسەڵاتێکی یاسای دا بە درێژایی مێژوو کە ھەتا ئێستا لە چەند کۆمەڵگەیەک دا بەردەوامی ھەیە بە چەندەھا شێوازی جیاواز[٢] بەڵام دەستەواژەکان دەربارەی ئەم دیاردەیە لە دوای ساڵی ٢٠١٠ دا ھاتونەتە کایەوە.[٣][٤][٥][٦]

ئەم جۆرە یاسایانە باو بوون لە جیھان دا ھەتا ساڵانی ١٩٧٠ کان و یاسا کارپێکراوەکانی لەم جۆرە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەنگاری دەکرێن و لە چەند وڵاتێک دا ھەڵوەشێنراونەتەوە.

یاساکانی ڕێگە دەدەن بە دادگاکان ڕەزامەند بن لەسەر ھاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسای لە کاتی دووگیان بوونی ژنێکی لاو بەپێی ڕەزامەندی بەخێوکەرانی ڕێخۆشکەر و یارمەتیدەرە بۆ کەسی لاقەکەر دەرباز بێت لە ڕووبەرووبوونەوەی دادگا لەسەر ئەو تاوانی لاقەکردنەی ئەنجامی داوە. پاساو بۆ یاساکە ھێنراوەتەوە وەک ناساندن و ڕێزگرتن لەو بەھا کلتوورییەی دراوە بە بوونی پاکیزەیی ژن لە ھاوسەرگیری دا چونکە کچان و ژنانی سەرەڕۆ بە سەرچاوەی شەرم تەماشادەکرێن بۆ خێزانەکانیان[٧] و لە ھەندێک بارودۆخ دا کەسی ھێرشکەر ئەو ژنە لاقەدەکات کە دەیەوێت ھاوسەرگیری لەگەڵ دا بکات دوای ڕەزامەند نەبوونی کچەکە بە ھاوسەرگیری.

بەردەوامی دیاردەکە سەرەڕای نایاسایی بوونی دەستکاری

دیاردەی فشارکردنی قوربانییەکان بۆ ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ لاقەکەران دا ھێشتا لە زۆر وڵات دا بەردەوامە سەرەڕای ھەڵوەشاندنەوەی زۆربەی یاسا ڕێگەپێدەرەکان یان تەنانەت نەبوونیان بەشێوەیەکی ئاشکرا.[٧] بۆ نموونە، لە ئیسوپیا دیاردەکە قەدەغەکراوە بەپێی (یاسای تاوانکاری) ی ٢٠٠٤ بەڵام ھێشتا ھاوسەرگیری فڕاندن (فڕاندنی بوک) باوە لە وڵاتەکەدا.[٨] لە ئەفغانستان ھەرچەندە یاسایەکی فەرمی نییە بۆ بە یاسایی کردنی کردەکە بەڵام دەکرێت دادگای کردنەکە ھەڵبوەشێتەوە ئەگەر کەسی لاقەکەر یان خێزانەکەی پێشنیاری ھاوسەرگیری لە قوربانییەکە بکەن.[٩] ھاوشێوەی ئەفغانستان، سۆماڵی لاند (باکووری سۆماڵ) خاوەنی ھیچ یاسایەک نییە بۆ کردەکە بەڵام فشارکردن بۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ لاقەکەرەکە لەلایەن خێزانی قوربانییەکەوە کارێکی بەربڵاوە.[١٠]

ھەڵمەتی ھەڵوەشاندنەوە دەستکاری

کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک (چاودێری مافەکانی مرۆڤ)[١١] و (ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان)[١٢] بە توندی ڕەخنەیان گرتووە لە یاسای ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کەسی لاقەکەردا لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان دا. ئەم ڕێکخراوانە کاردەکەن لەسەر لابردن و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو جۆرە یاسایانە و لە ھەندێک باردا سەرکەوتوو بوون.

عێراق دەستکاری

یاسای سزادانی عێراقی کە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ لە بەندی ٤٢٧ ئاماژەدەکات کە ئەگەر کەسی ھێرشکەر بە ڕاستگۆیانە ھاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەکەدا بکات ئەوا ھەر کردەیەکی یاسایی و دادگایی بەتاڵ دەبێتەوە.[١٣] وەک دەنگدانی پەرلەمانی وڵاتانی لوبنان، ئوردن و تونس بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٧ دا، چالاکەوانی مافەکانی ژنیش لەعێراق ھەوڵیاندا کێشەکە بخەنە پەیڕەوی ھەڵمەتی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوە و لابردنی یاساکە.

لوبنان دەستکاری

بەندی ژمارە ٥٢٢ لە یاسای سزادانی لوبنانی بوو بە بەشێک لە یاسای وڵاتەکە لە ساڵانی ١٩٤٠ کان دا کە دەڵێت لاقەکردن کردەیەکی سزادراوە کە دەکرێت کەسی ھێرشکەر ڕووبەرووی ٧ ساڵ بەندکردن ببێتەوە، بەڵام ھیچ ڕێکارێکی دادگایکردن ناگیرێتە بەر ئەگەر ھێرشکەر ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ قوربانییەکە و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ ھاوسەربن.[١٤] لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەندی ٥٢٢ لە یاسای سزادنی لوبنانی کە وەک «یاسای لاقەکردن» پێناسەکراوبوو ھەڵوەشایەوە و بڕیاردرا ھەردوو بەندی ژمارە ٥٠٥ و ٥١٨ دووبارە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە چونکە دوای لابردنی بەندی ٥٢٢ زۆرێک پێییان وابوو کە یاساکە ھێشتا بەردەوامە لەرێی بەندەکانی (٥٠٥ و ٥١٨)ەوە[١٥] کە بەندی ژمارە ٥٠٥ تایبەتە بە کردەی سێکسکردن لەگەڵ کەسێکی لاو (خوار تەمەنی یاسایی) و بەندی ٥١٨ مامەڵە دەکات لەگەڵ فریودانی لاوێک بە بەڵێنی ھاوسەرگیری.[١٦]

ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی خاوەنی یاساکەن دەستکاری

ناوی وڵات ساڵی دانانی یاساکە ساڵی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە
جەزائیر
ئەنگۆلا
ئەرجەنتین پێش ١٩٩٧ ٢٠١٢
بەحرەین ١٩٧٦ نەزانراو
بۆلیڤیا ١٩٩٧
بەڕازیل پێش ١٩٩٧ ٢٠٠٥
بولگاریا ٢٠١٥
کامیرۆن
چیلی پێش ١٩٩٧ ١٩٩٩
کۆڵۆمبیا پێش ١٩٩٧ ١٩٩٧
کۆستاریکا پێش ١٩٩٧ ٢٠٠٧
دانیمارک ٢٠١٣
کۆماری دۆمۆنیکا پێش ١٩٩٧ نەزانراو
ئیکوادۆر پێش ١٩٩٧ ٢٠١٤
میسڕ ١٩٠٤ ١٩٩٩
ئەل سەلڤادۆر ١٩٩٦/٢٠١٧
ئیریتریا
ئیسۆپیا ٢٠٠٥
فەڕەنسا ١٨١٠ ١٩٩٤
یۆنان ٢٠١٨
گواتیمالا پێش ١٩٩٧ ٢٠٠٦
ھۆندوراس پێش ١٩٩٧ نەزانراو
عێراق ١٩٦٩
ئیتاڵیا ١٩٨١
ئوردن ١٩٦٠ چاوەڕوانکراو
کوەیت ١٩٦٠
لوبنان ١٩٤٨ ٢٠١٧
لیبیا ١٩٥٣
مەکسیک ١٩٣١ ١٩٩١
مەغریب ٢٠١٤
مۆزەبیق ١٨٨٦ ٢٠١٤
نیکاراگوا پێش ١٩٩٧ ٢٠٠٨
فەڵەستین ١٩٥٩ ٢٠١٨ (کەناری ڕۆژاوا – غەزە)
پەناما پێش ١٩٩٧ ٢٠٠٨
پاراگوای پێش ١٩٩٧ نەزانراو
پیرو ١٩٢٤ ١٩٩٩
فیلیپین
رۆمانیا ٢٠٠٠
ڕوسیا
سڕبیا
سوریا ١٩٤٩
تاجیکستان
تایلەند
تۆنگا ١٩٢٦
تونس ١٩١٣ چاوەڕوانکراو ٢٠١٨
تورکیا ٢٠٠٥
ئۆرۆگوای پێش ١٩٩٧ ٢٠٠٦
ڤەنزوێڵا پێش ١٩٩٧ نەزانراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mellen, Ruby (March–April 2017). "The Rapist's Loophole: Marriage". Foreign Policy (223): 20.
  2. ^ Encyclopedia of Women and Islamic Cultures: Family, Law and Politics. Retrieved 2013-08-17.
  3. ^ Nora Fakim (17 March 2012). "Morocco protest against rape-marriage law". BBC News. Retrieved 4 August 2017.
  4. ^ "Moroccans call for end to rape-marriage laws". Aljazeera English. 17 March 2012. Retrieved 4 August 2017.
  5. ^ Somini Sengupta (22 July 2017). "One by One, Marry-Your-Rapist Laws Are Falling in the Middle East". The New York Times. Retrieved 4 August 2017.
  6. ^ "Jordan repeals 'marry the rapist' law". Deutsche Welle. 1 August 2017. Retrieved 6 August 2017.
  7. ^ ئ ا Dehnert, Elspeth (22 August 2017). "As Lebanon, Jordan, Tunisia End 'Marry-Your-Rapist' Laws, Where Next?". News Deeply. Archived from the original on 17ی Mayی 2019. Retrieved 16 November 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ داڕێژە:Cite article
  9. ^ Somini Sengupta (1 August 2017). "Jordan Moves to Repeal Marry-Your-Rapist Law". The New York Times. Retrieved 4 August 2017.
  10. ^ Shrage, Laurie J.; Stewart, Robert Scott (2015). Philosophizing About Sex. Toronto: Broadview Press. p. 59. ISBN 978-1-77048-536-5. Retrieved 4 August 2017.
  11. ^ Newsom, Carol Ann; Ringe, Sharon H. (1998). Women's Bible Commentary. Westminster John Knox Press. p. 64. ISBN 978-0-664-25781-1. Retrieved 4 August 2017.
  12. ^ Witte, John; Robert M. Kingdon (2005). Sex, marriage, and family life in John Calvin's Geneva. Grand Rapids, Mich.: W.B. Eerdmans Pub. Co. pp. 120–22. ISBN 978-0-8028-4803-1.
  13. ^ Jolly, Stellina; Raste, M.S. (2006). "Rape and Marriage: Reflections on the Past, Present, and Future". Journal of the Indian Law Institute. 48 (2): 277–284. JSTOR 43952037.
  14. ^ "Lebanon scraps law absolving rapists who marry victims". Reuters. 16 August 2017. Retrieved 12 May 2018.
  15. ^ Graham-Harrison, Emma (2014-02-04). "New Afghanistan law to silence victims of violence against women". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2017-03-17.
  16. ^ BCHR "Family Law in Bahrain" ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Bahrain Center of Human Rights 10 February 2014. Accessed 14 March 2017