یاسای ژیریی دەستکرد

یاسای ژیریی دەستکرد (یان یاسای ڕێکخستنی ژیریی دەستکرد)، ڕێسایەک[١] کە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەورووپاوە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ پێشنیار کراوە بە ئامانجی دابینکردنی چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی و یاسایی ھاوبەش بۆ بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد.[٢] پانتایییەکەی ھەموو کەرتەکان (جگە لە سەربازی) و ھەموو جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد دەگرێتەوە. وەک سیستەمێکی بەرپرسیار لە بەرھەم، پێشنیارەکە ماف بە تاکەکان نادات، بەڵکو دابینکەرانی سیستەمی ژیریی دەستکرد ڕێکدەخات و بەرپرسیارێتییەکانیان دیاری دەکات، و ئەو لایەنانەی کە بە شێوەیەکی پیشەیی سوودمەندن لێیان. بۆ ئەوەی بەرھەمی زیرەکی دەستکرد زیان بە مرۆڤ نەگەیەنێت.

یاسای پێشنیارکراوی ڕێکخستنی ژیریی دەستکردی یەکێتی ئەورووپا ئامانجییەتی پۆلێنکردن و ڕێکخستنی بەرنامەکانی AI بە پشتبەستن بەو مەترسیانەی کە لەوانەیە بۆ کۆمەڵگا یان بەکارھێنەران یان زیانەکانیان بگەیەنن. ئەم پۆلێنکردنە بە شێوەیەکی سەرەکی دابەشکراوە بەسەر سێ پۆلدا: پراکتیزە قەدەغەکراوەکان، سیستەمی مەترسیدار و سیستەمی ژیریی دەستکردی تر.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «EUR-Lex - 52021PC0206 - EN - EUR-Lex». eur-lex.europa.eu. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Proposal for a Regulation laying down harmonised rules on artificial intelligence | Shaping Europe's digital future». digital-strategy.ec.europa.eu (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Veale، Michael (2021). «Demystifying the Draft EU Artificial Intelligence Act». Computer Law Review International. 22 (4). doi:10.31235/osf.io/38p5f.