یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی ئینتیقالی

دەستووری کاتیی عێراق (٢٠٠٤–٢٠٠٦)

یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی ئینتقالی دەستوورێکی کاتیی بوو لە عێراق لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٤ لەلایەن ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراقەوە واژوو کرا و لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە دوای گواستنەوەی سەروەری عێراق لە دەسەڵاتی ھاوپەیمانی یەکگرتووەوە بۆ حکوومەتی کاتی عێراق، کە ھێزەکانی داگیرکەر بە حکوومەتێکی خاوەن سەروەرییان دەزانی. دەستووری ھەمیشەیی عێراق جێگەی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی گرتەوە دوای ئەوەی دەنگدانی گشتی بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی دەستوورەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • دەقی تەواوی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی ئینتقالی[١]