یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٣


یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢ یارییەکی تۆپی پێ بوو کە لە ئۆڵدترافۆرد لە مەنچستری ئینگلتەرا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٣ بەڕێوەچوو بۆ ئەوەی براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ یەکلایی بکرێتەوە. یارییەکە لە نێوان یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس و میلان بوو. ئەمە یەکەمجار بوو دوو یانەی ئیتاڵیا لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە. ھەروەھا دووەم یاری کۆتایی نێو نەتەوەیی پاڵەوانێتییەکە بوو، دوای یاریی کۆتایی لە ساڵی ٢٠٠٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا سێ ساڵ پێشتر. میلان لە ڕێگەیلێدانەکانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی زیادکراو بە ئەنجامی ٠–٠ کۆتایی ھات. بەمەش میلان شەشەمین سەرکەوتنی لە جامی ئەورووپا بەدەستھێنا.[١][٢]

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٣
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢-٢٠٠٣
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیتاڵیا
جێئۆڵدترافۆرد
لە پێشیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢
لە دواییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤
کاتی ڕوودان٢٨ی ئایاری ٢٠٠٣
یانە بەشداربووەکانئەی سی میلان، یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس
براوەئەی سی میلان
ناوبژیوانMarkus Merk

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ UEFA.com. «Juventus-Milan | UEFA Champions League 2002/03 Final». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «2002-2003 Champions League Stats». FBref.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.