یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٠-١٩٧١ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە شانزدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام و پاناسینایکۆس بە ئامادەبوونی ٨٣ هەزار و ١٧٩ بینەر بەڕێوەچوو.[١]ئەمە دووەم یاریی کۆتایی لەسەر یەک بوو یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام بەشداریی کرد پاش ئەوەی یاری کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ بە یانەی میلانی ئیتاڵی دۆڕا[٢]؛ لەکاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو یانەی پاناسینایکۆسی یۆنانی بگاتە یاریی کۆتایی جامی ئەورووپا.هەردوو یانە بە چوار قۆناغدا پێشکەوتن و گەیشتنە یاریی کۆتاییی.ئەیاکس لە خولەکی ٥ پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک دیک ڤان دایک گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. لە خولەکی ٨٧دا ئەیاکس پێشکەوتنەکەی زیاترکرد، کاتێک لێدانێکی ئاری هان گۆڵی دووەمی تۆمارکردو لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر پاناسینایکۆسی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٣][٤]
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧٠-١٩٧١ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | Wembley Stadium |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٠ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢ |
کاتی ڕوودان | ٢ی حوزەیرانی ١٩٧١ |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
یانە بەشداربووەکان | ئەیاکس ئەمستەردام، Panathinaikos F.C. |
براوە | ئەیاکس ئەمستەردام |
ناوبژیوان | Jack Taylor |
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ UEFA.com. "History: Ajax-Panathinaikos: UEFA Champions League 1970/71 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
- ^ UEFA.com. "History: Milan-Ajax: UEFA Champions League 1968/69 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
- ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-27.
- ^ "Ajax 71". www.champions-journal.com. Retrieved 2023-12-27.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ تێدایە. |