یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٦٥-١٩٦٦ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە یانزەهەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ١١ی ئایاری ١٩٦٦ لەیاریگای شا باودینی شاری برۆکسلی بەلجیکا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و پارتیزان ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر پارتیزانی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.یاری کۆتایی یارییەکی ڕکابەری بوو. لە گێمی یەکەمدا، پارتیزان لە خولەکی ٥٥دا بە گۆڵێکی ڤێلیبۆر ڤاسۆڤیچ پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە خولەکی ٧٠دا ڕیال مەدرید لە ڕێگەی ئامانسیۆ ئامارۆی ئیسپانی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد. دوای شەش خولەک فێرناندۆ سێرینا گۆڵی بردنەوەی بۆ ڕیال تۆمارکرد. بەم گۆڵە یانەی ڕیال مەدرید جارێکی تر بوو بە پاڵەوانی ئەوروپا.[١]ئەمە شەشەم سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بوو لە جامی ئەوروپا لە ماوەی ١١ ساڵی بوونی پاڵەوانێتییەکەدا.[٢][٣]
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٦٥-١٩٦٦ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
جێ | King Baudouin Stadium |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٥ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٧ |
کاتی ڕوودان | ١١ی ئایاری ١٩٦٦ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، FK Partizan |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
ناوبژیوان | Rudolf Kreitlein |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Real Madrid - FK Partizan Belgrade, May 11, 1966 - European Champion Clubs' Cup - Match sheet». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «European Cup & Champions League History 1955-2022». www.europeancuphistory.com. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «#ReyesDeEuropa, the history Real Madrid's 14 European Cups». www.realmadrid.com. ١١ی ئایاری ١٩٦٦. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- وەرزی ١٩٦٥-١٩٦٦ لە ماڵپەڕی یوفا
- وەرزی ١٩٦٥-٦٦ لە europeancuphistory.com
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦ تێدایە. |