یاروسلاڤ سێیفێرت (١٩٠١-١٩٨٦) شاعیر، ڕۆژنامەوان و نووسەری براوەی خەڵاتی نۆبێلی خەڵکی وڵاتی چیکۆسلۆڤاکیایە. سێیفێرت لە یەکێکی لە شارۆچکەکانی دەوروبەری پراگ لەدایکبووە. یەکەمی کۆشێعرەکانی لە ساڵی ١٩٢١دا بڵاو کردەتەوە و دواتر بووە بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی چیکۆسلۆڤاکیا. وەکوو ئەندامی حیزب لە چەندین ڕۆژنامە و کۆواردا کاری کردووە. بەڵام دواتر بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە حکوومەتی کۆمۆنیستی پەراوێز خراوەو تەنانەت دوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل هیچ ناوێکی لە میدیای حکوومەتی لێنەبراوە.

یاروسلاڤ سێیفێرت لە ساڵی ١٩٨١

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕێکەوتی ٢٣ی سێپتەمبری ٢٠١٦