یاردینە (بە عیبری: יַרְדֵּנָה) مۆشاڤێکە لە باکووری ئیسرائیل. دەکەوێتە سەر ڕێگای ٩٠، ١٣ کیلۆمەتر لە باکووری بیسان، دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی ناوچەیی دۆڵی سپرینگز. لە ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی دانیشتووانی ٣٧٠ کەس بووە.[١]

یاردینە
ھەڵکەوتەی یاردینە
پۆتانەکان: 32°34′0″N 35°33′50″E / 32.56667°N 35.56389°E / 32.56667; 35.56389پۆتانەکان: 32°34′0″N 35°33′50″E / 32.56667°N 35.56389°E / 32.56667; 35.56389
دامەزرێنەرکۆچبەرە کوردەکان
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٧٠

مێژوو دەستکاری

یاردینە لە ساڵی ١٩٥٢ لەلایەن کۆچبەرانی کوردستانی باشوور لە ئیسرائیل دامەزراوە. ناوی "یاردینە" (ئوردن بە زمانی عیبری) چونکە لەسەر ڕووباری ئوردنە. قوتابخانەیەک لە مۆشاڤ کراوە بە سەنتەری میراتی ڕۆشنبیری کوردستان.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Telling the Story of Aramaic-speaking Farmers in the Jordan Valley". Haaretz (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
  2. ^ "Regional Statistics". Israel Central Bureau of Statistics. Retrieved 22 February 2023