ھەینی حەوتەمین ڕۆژی ھەفتە (ڕۆژژمێری کوردی)، ڕۆژی ھەینی لای موسڵمانان ڕۆژێکی گەورەیە لەبەرئەوەی ئەوان سەردانی مزگەوت دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی یەکێک لە فرمانەکانی ئایینی ئیسلام لەو ڕۆژە، وە ڕۆژی ھەینی لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژێکی پشووە. هەروەها لە قورئان سورەتێک هەیە بە ناوی الجموعە (هەینی).

نوێژی هەینی موسڵمانان لە مزگەوتێک لە مالیزیا

لە ئەستێرەناسیدا دەستکاری

لە ئەستێرەناسیدا هەینی پەیوەستە بە هەسارەی ڤینۆسەوە و بە هێمای ئەو هەسارەیە هێما دەکرێت ♀. هەروەها هەینی پەیوەندی بە نیشانە ئەستێرەناسیەکانی کەلووی تەرازوو و کەلووی گاشەوە هەیە.