ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا-بیساو (بە پورتوگالی: Seleção nacional de futebol da Guiné-Bissau) نوێنەرایەتی گینیا-بیساو دەکات لە تۆپی پێی یەکێتی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی گینێ بیساو کۆنتڕۆڵ دەکرێت، تیپەکە ھەرگیز نەیتوانیوە سەرکەوتن بۆ جیھانی فیفا جامی ئەفریقا بەڵام چوار جار سەرکەوت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا،[١][٢]یەکەم یاری خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدا. ھەڵبژاردەکە ئەندامی ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقایە. گینێ بیساو بە ئامانجی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ی فەرەنسا، بەشداری یارییەکانی پاڵەوتنەکانی کرد. لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا یاری چوون و ھاتنی بەرامبەر گینیا یاری کرد. لە یاری یەکەم لە یاریگای خۆی لە یاریگای ٢٤ دی سێتێمبرۆ لە شاری بیساو لە یەکی حوزەیرانی ١٩٩٦ بە ئامادەبوونی ١٥ ھەزار کەس بەڕێوەچوو. بە ئەنجامی ٣–٢ تەواو بوو. یاریی چوون لە دەرەوەی یاریگا خۆی لە ٢٨ی ئەیلوول لە شاری کۆناکری بەڕێوەچوو بە ئەنجامی ٥–٤ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.[٣]گینێ بیساو ھەرگیز لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان زیاتر سەرنەکەوتووە تا پاڵاوتنەکانی ٢٠٢٢ کە لە دوو یاریدا بە ئەنجامی ٣–١ لە ساو تۆمێ و پرینسیپی بردەوە.[٤]
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینێ بیساو |
---|
وڵاتی وەرزش | گینێ بیساو |
---|
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
---|
وەرزش | تۆپی پێ |
---|
وڵات | گینێ بیساو |
---|
ڕاهێنەر | Luís Boa Morte |
---|
خاوەن | Federação de Futebol da Guiné-Bissau |
---|
کۆدی وڵات لە فیفا | GNB |
---|
|