ھەڵبژاردەی تۆپی پێی زەنگبار
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی زەنگبار نوێنەرایەتی زەنگبار دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی زەنگبار سەرپەرشتی دەکرێت.[١]زەنگبار ئەندامی فیفا نییە و بۆیە مافی بەشداریکردنی نییە لە جامی جیھانیی فیفا. دوورگەکە بەشێکە لە وڵاتی تانزانیا کە ناسنامەی فیفای لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھەیە.[٢] زەنگبار ئەندامێکی تەواو سەربەخۆی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا بوو، بەڵام ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات. یەکەمین یاری خۆی لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٤٧ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تانزانیا ئەنجامدا کە بە ئەنجانی ٣–١یارییەکەی دۆڕاند.[٣]لە مانگی ئازاری ٢٠١٧ لە یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا وەرگیرا و شایستەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو.[٤] بووە ٥٥ھەمین ئەندامی ڕێکخراوەکە، بەڵام دوای چوار مانگ ئەندامێتی ھەڵوەشایەوە،[٥] ئەحمەد ئەحمەد سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بانگەشەی ئەوەی کرد کە نەدەبوو ناوچەکە وەربگیرێت،[٤] چونکە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەر نەبووە.[٥] یاساکانی فیفا دوو تیپی لە یەک وڵات قەدەغە کردووە.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی زەنگبار | |
---|---|
وڵاتی وەرزش | زەنگبار |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | تانزانیا |
خاوەن | Zanzibar Football Association |
کۆدی وڵات لە فیفا | ZAN |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Zanzibar national team». www.international-football.net. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ PH، Patrick (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «The Tanzania's Love Affair: A Story Between a Nation and its Football». Medium (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Zanzibar national team». www.international-football.net. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Zanzibar admitted as full member of African soccer body». indianexpress.com. Indian Express. ١٦ی ئازاری ٢٠١٧. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Zanzibar loses Caf membership in embarrassing U-turn». bbc.com. British Broadcasting Corporation. ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.