ھەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری سودان

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری سودان نوێنەرایەتی باشووری سودان دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی باشووری سودان کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی باشووری سودان سەرپەرشتی دەکرێت. بڕیار بوو یەکەم یاری نێودەوڵەتی ھەڵبژاردەی باشووری سودان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ لە چوارچێوەی ئاھەنگی سەربەخۆیی وڵاتەکەدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی کینیا ئەنجام بدرێت.[١][٢] باشووری سودان لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٢ بە فەرمی وەک ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا وەرگیرا، لە ٣٤ەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاسایی CAF کە لە لیبرێڤیل لە گابۆن میوانداری کرا. سودانی باشوور لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە دووەم دانیشتنی ٦٢ەمین کۆنگرەی فیفا کە لە شاری بووداپێست لە ھەنگاریا بەڕێوەچوو وەک ئەندامی فیفا وەرگیرا.[٣][٤]لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢، سودان باشوور لە یەکەم یاری نێودەوڵەتی تەواودا بەشداری کرد، کە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر ئۆگاندا لە جوبا.[٥] یارییەکە بە ئەنجامی ٢–٢ یەکسانبوو، جەیمس مۆگا و ڕیچارد جەستن لادۆ گۆڵەکانیان بۆ سودانی باشوور تۆمارکرد. ئەم یارییە بووە ھۆی ئەوەی سودانی باشوور لە سەرەتای مانگی ئابدا بە پلەی ١٩٩ بچێتە ڕیزبەندی فیفا.[٥]باشووری سودان لەلایەن فیفا بانگھێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی عەرەبی فیفای ساڵی ٢٠٢١ وەک تاکە وڵاتی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی. بەڵام دوای ئەوەی چەند یاریزانێک تووشی کۆڤید-١٩ بوون، بەشدارییان نەکرد.[٦]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری سودان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
وڵاتی وەرزشسوودانی باشوور
ناسناوBright Stars
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتسوودانی باشوور
ڕاهێنەرNicolas Dupuis
یاریگاJuba Stadium
خاوەنSouth Sudan Football Association
وێبگەhttps://ssfaonline.com/
کۆدی وڵات لە فیفاSSD

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Martell, Peter (6 July 2011). «World's Newest Nation Set to Step Into Sporting Arena». Jakarta Globe. لە ڕەسەنەکە لە 27 September 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 25 July 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Independent South Sudan play first football match». Kickoff.com. ١١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. ^ «FIFA Congress fully backs reform process, appoints first woman to Executive; welcomes South Sudan as 209th FIFA member». FIFA Congress. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ Mensah، Kent (٢٧ی ئایاری ٢٠١٢). «South Sudan become Fifa's 209th member». Goal.com. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «South Sudan enter FIFA rankings». Reuters. لە ٨ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ «FIFA Arab Cup 2021 qualification match between Jordan and South Sudan forfeited». FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری