ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی ژاپۆن


ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی ژاپۆن (بە ئینگلیزی: Japan men's national volleyball team) نوێنەرایەتی ژاپۆن دەکات لە پالاوانێتییە نێودەوڵەتی و یارییە دۆستانەکان. لە پلەی ١١ی ڕیزبەندی باشترین ھەڵبژاردەکانی تۆپی بالەی جیھانە (بەپێی پۆڵینی ٧ی ئابی ٢٠٢١)[١] براوەی نۆجاری نازناوی پالاوانێتی تۆپی بالەی ئاسیایە، لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ی تۆکیۆ بۆیەکەم جار مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا، لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢موشین یەکەم مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا. دوای ئەمە کەمتر سەرکەوتووبوو لە ئۆڵمپیاد، سیجار لەسەر یەک نەیتوانی سەرکەوتووبێت لە قۆناغی پاڵاواتن بۆ ئۆڵمپیاد ھەروەھا بەھەمان شێوە لە پالاوتنەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢، ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت ، لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ لە پلەی ٧ جێگیر بوو.[٢] ھەشت جاریش لە خولی بالەی یارییەکانی ئەسیا مەدالیای زێری بردووەتەوە. نۆجاریش پلەی یەکەمی لە پالاوانێتی بالەی ئاسیا بەدەستھێنا. لە پاڵاوانێتی بالەی جیھانی لە ساڵەکانی ١٩٦٩، ١٩٧٢ پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٣][٤]

ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی ژاپۆن
پۆلی پێشبڕکێmen's volleyball
وەرزشبالە
وڵاتژاپۆن
وێبگەhttps://www.jva.or.jp/national_team/2024/men_member/

ئەنجامەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «FIVB World Ranking - Men». www.hypercube.nl. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Volleyball - Team Japan | Tokyo 2020 Olympics». .. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  3. ^ «JVA History|About JVA|Japan Volleyball Association». www.jva.or.jp. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Japan Men's National Volleyball Team». Haikyū!! Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.