ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حوزەیرانی ١٩٥٤

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٥٤ بەڕێوەچوو، لەچەند ناوچەیەکیش دواخرا بۆ ١٤ی حوزەیران لەبەر ئەنجامدانی چەند گردبوونەوەیەکی جەماوەری.[١] حیزبی ئیتحادی دەستووری عێراقی لەڕیزی پێشەوە مایەوە بەبەدەستھێنانی ٥٠ کورسی لەکۆی ١٣٥ کورسی پەرلەمان، ھەروەھا کاندیدە سەربەخۆکان ٥٣ کورسیان بەدەستھێنا. وێڕای ئەوەی حکوومەت بەربەستی بۆ کاندیدە ئۆپۆزسیۆنەکان درووستدەکرد بەڵام ئەم ھەڵبژاردە بەیەکەمین ھەڵبژاردن لەڕووی بێگەردی دادەنرێت لەمێژووی عێراق.[٢]

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حوزەیرانی ١٩٥٤
Kingdom of Iraq
→ ١٩٥٣
٩ی حوزەیرانی ١٩٥٤ ١٩٥٤ (ئەیلوول) ←

 
پارت حیزبی ئیتحادی دەستوور حیزبی نەتەوەیی سۆسیالیست

سەرۆکوەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

ئەرشەد عومەری
سەربەخۆ (سیاسیی)

سەرۆکوەزیرانی ھەڵبژێردراو

ئەرشەد عومەری
سەربەخۆ (سیاسیی)

ئەنجامەکان

دەستکاری
حیزب دەنگ % کورسی +/–
حیزبی ئیتحادی دەستووری ٥٠ –١٧
حیزبی نەتەوەیی سۆسیالیست ٢١ +١٣
بەرەی یەکێتیی گەل ١٠ نوێ
بەرەی جەماوەری یەکگرتوو ١ –١٠
کاندیدە سەربەخۆکان ٥٣
دەنگی پووچەڵ
کۆی گشتی ١٣٥ ٠
سەرچاوە: Nohlen et al.

پاشهاتەکان

دەستکاری

بەهۆی بەهێزبوونی لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەوا نووری سەعید داوایکرد پەرلەمان لەکاربخرێت..[٣] مەلیک فەیسەڵی دووەم لەڕۆژی ٣ی ئاب پەرلەمانی پەکخست و لە مانگی ئەیلوول جارێکی تر هەڵبژاردن کرایەوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Dieter Nohlen, Florian Grotz & Christof Hartmann (2001) Elections in Asia: A data handbook, Volume I, p101 ISBN 0-19-924958-X
  2. ^ ئ ا Nohlen et al, p86
  3. ^ «انتخابات 1954، وكيف اجهضت السلطة فوز الجبهة الوطنية بحل المجلس النيابي». Al-Mada. 2015. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی) ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.