ھەڵاتوو ئەو کەسەیە کە لە سەربەستکردن ڕادەکات، ئەگەر لە زیندان بێت، یان دەستگیرکردن لەلایەن حکوومەتەوە، ھەڵاتوو لە دادگا وەک کەسێکی ھەڵاتوو ناسراوە؛ و دەتوانی کەسێک بێت کە تاوانبار کراوە و تۆمەتبارە بە تاوان و خۆی حەشارئەدات لە حکوومەت و جێبەجێکارانی یاسا، لە وڵاتێک یان لە پەناگەیەک لە وڵاتێکی جیاواز بۆ ئەوەی خۆی لە دەستگیرکردن ڕزگار بکات[١]

ھەڵاتوو لە دادگا ئەو کەسەیە بە فەرمی وەک تاوانبار یان تۆمەتبار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە ھێشتا سزایەکەی بە تەواوی دەست نیشان نەکراوە و نەدراوە، کەسێکی ھەڵاتوو لەسەروو دەسەڵاتی سەربەست کردن و کۆنتڕۆل کردنی حکوومەت و نیشتمان دایە یاخوود یان دادگای نێودەوڵەتی کە ویستی لەسەر دەستگیرکردنی کەسەکە ھەیە پێناسەی دواتری ئەمە چاوەڕوانی ئەوە لەکە بەدواداچووەکە ئەکرێ کە کەسە تۆمەتبارەکە بە تەواوی ئاگاداری ئەوە نییە کە ئەوان بە شێوەیەکی فەرمی داواکراون (بۆیە لەوانەیە ڕانەکەن و خیان نەشارنەوە بۆ ئەوەی دوور بن لەدەستگیرکردنەکە بەھۆی حاڵەتی ھەڵەکردن لە ناسنامەی کەسەکە یان ھەڵەی تۆمەتبارکردن)[٢] کەسی ھەڵاتوو لە دادگا، ھەڵاتووی نێودەوڵەتییە یاخوود ناوخۆیی ئەگەر ھاتوو لەلایەن جێبەجێکارانی یاساوە داواکراو بن لە نیشتمانەکەدا.[٣]

ئینتەرپۆل ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەبێ ھەبوونی ھیچ دەسەڵاتێکی یاسایی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ شوێن تاوانبارە نێودەوڵەتییەکان دەکەوێت ھەر جۆرە تاوانبارێک بێت.[٤] ئیرۆپول جێبەجێکارێکی یاسایی ئەوروپییە کە شوێن ھەڵاتووەکان ئەکەوێن کە ھەڵاتوون و لەناو ئەوروپان، و ھەماھەنگی دەکەن لە گەڕانەکانیان

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Fugitive from Justice legal definition of Fugitive from Justice. Fugitive from Justice synonyms by the Free Online Law Dictionary". Legal-dictionary.thefreedictionary.com. Retrieved 2012-01-31.
  2. ^ Sadoff, David A. (2016-12-24). Bringing International Fugitives to Justice: Extradition and its Alternatives (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. pp. 30–31, 33. ISBN 978-1-107-12928-3.
  3. ^ Sadoff, David A. (2016-12-24). Bringing International Fugitives to Justice: Extradition and its Alternatives (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 30. ISBN 978-1-107-12928-3.
  4. ^ "Legal materials / About INTERPOL / Internet / Home - INTERPOL". www.interpol.int.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری