ھەژار زەھاوی
حوسەین زەھاوی (1980- ) یا ھەژار زەھاوی[١][٢] (بە ئینگلیزی: Hajar Zahawy, Hussein Zahawy) ھونەرمەندێکی دەفژەنی کوردە.[٣] ئەو بە ھاوکاریی سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە.[٤][٥] زەھاوی لەگەڵ گرووپی مۆسیقای جۆراوجۆردا وەکوو کوردی، فارسی، تورکی، یۆنانی و ھیندیدا ھاوکاری کردووە و بەرھەمی تاکەکەسیشی ھەیە. چەندین سی دیی بەرھەمھێناوە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکانی دنیادا کۆنسێرتی ھەبووە.
ژیان
دەستکاریزەھاوی لە ساڵی 1980دا لە بنەماڵەیەکی کورد لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. ساڵانی مناڵیی لە ئێران بە سەر بردووە[٦] و دواتر لە ساڵی 1990دا چووە بۆ ئینگلتەرا.[٧] ھەر لە مناڵییەوە دەستی بە دەف لێ دان کردووە. لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بانگھێشت کراوە بۆ ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی لە ئەورووپادا. لە زانکۆی سواسی لەندەن (زانکۆی لێکۆڵینەوە ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقییەکان) وانەی مۆسیقای ڕەگەزەکانی (Ethnomusicology) خوێندووە.
مۆسیقا
دەستکاریزەھاوی ئامێرە زەربییەکان و بە تایبەت دەف دەژەنێت. ئەو بە ھاوکاریی ھونەرمەندی کەمانچەژەن سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە، نیشتمان گروپێکی مۆسیقای کوردییە کە ژەنیارانی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە خڕ کردووەتەوە و ئامانجی ناساندنی زیاتری مۆسیقای کوردی بە خەڵکی جیھانە.[٤][٥] ئەو جگە لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ژمارەیەکیش وۆرکشاپی بۆ ناساندنی دەفی کوردی داناوە.[٢][٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا http://auis.edu.krd/photo/kurdish-daf-workshop-hajar-zahawy ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «کۆکاڵچراڵ؛ حوسەین زەھاوی لە کۆکاڵچراڵدا». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا https://www.sonicbids.com/band/nishtiman/
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ماڵپەڕی ئەوەیکنینگ؛ ژیاننامەی حوسەین زەھاوی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ http://www.mp3tunes.tk/download?v=WzHuqk83ahY[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]